١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٠٧
زۆرتر بوونەوەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە ڕەژیمی زایۆنی

لەدرێژەی یارمەتییەکانی هەموو لایانەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ زایۆنیستەکان دەنگ وباسەکان لە یەکجاریی بوونەوەی یارمەتییەکانی سەربازی ٣٨ میلیارد دۆڵاری ئەمریکا بە ڕەژیمی زایۆنی باس دەکات .

 لەم بوارە سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە زمان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە : ئەمریکا وئیسرائیل ،هەگبەی یارمەتی سەربازی ١٠ ساڵانەی نوێی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل یان یەکجاری کرد و رۆژی چوار شەممە ١٤ سێپتەمبەر  ڕێککەوتننامەیەک لەم بوارە دا لە واشنگتۆن ئیمزا دەکەن .

بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە ، ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٨ بە دواوە لە ساڵ دا سێ میلیارد و ٨٠٠ ملوین دۆڵاڕ یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرێت .

ئەم بڕە پارەیە تا بە ئێستا زیاتر لە سێ میلیاردو سەد ملوێن دۆڵار بووە دەنگ وباسە کانی هاوپێوەند بە زۆرتر بوونەوەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە ڕەژیمی زایۆنی لە حالێکدایە کە ڕادەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە ڕەژیمی زایۆنی واوەترە لە یارمەتییەکانی ساڵانەی ئەمریکا بەو ڕەژیمە .

یارمەتییەکانی فەرمی ساڵانەی بێ دانەوەی ئەمریکا بە ڕەژێمی زایۆنی لە ڕواڵەت دا نیزیک سێ میلیارد دۆڵارە بەڵام سەرچاوەکانی ئەمریکایی  ڕادەی ڕاستەقینەی  ئەو یارمەتیانە تا نیزیک دە ملیارد دۆڵاڕ مەزندە دەکەن .

لەم چوار چێوەیە مارک دانکۆف، سیاسەتوانی ئەمریکایی و بەربژاری  پێشووی هەڵبژاردنەکانی سەنای ئەمریکا بەڕاشکاوی ووتی کە  دەوڵەتی  ئەمریکا  لە ساڵ دا ١٠ میلیارد دۆڵاڕ لە ڕێگای جۆر بە جۆرەوە  یارمەتی بە ئیسرائیل ئەدات .

 شایانی باسە کە ئەمریکا  بە بیانووی جۆر بەجۆر یارمەتی سەربازی  بێ دانەوەی ساڵانەی تایبەت و یان یارمەتی  ڕانەگەیاندراوەیش  ڕادەستی ڕەژێمی زایۆنی دەکات .

ئەوە لە حالێک دایە کە هەم ئەمریکا و هەم وڵاتانی ئەوروپایی  میلیاردان دۆڵاڕ هاسانکاریی و ئیعتباری دراویشیان ڕادەستی ڕەژێمی زایۆنی کردووە کە زۆربەی ئەو خەرجی کڕینی چەک وچۆڵی ڕەژێمی زایۆنی لەئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی دەکرێت .

بەڕوانینێک لە پرۆسەی پێوەندییەکانی ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنی دەتوانین تێبگەین کە پاراستنی  پێوەندیەیکان لەگەڵ ڕەژێمی زایۆنی جێگەیەکی تایبەتی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا دا وکاربەدەستانی ئەمەریکی بە هیچ کلۆجێ حازر نین ئەم پێوەندییانە بکەوێتە ژێر کارتێکەری پرس ویان بابەتێک دا .

بەهەر حال پشتگرییەکانی رۆژ بۆ ڕۆژ زیاتری ئەمریکا لە ڕەژیمی زایۆنی لە بارودۆخێک دایە کە هەرەشەکان و دەستدرێژییەکانی ڕەژیمی زایۆنی لەناوچە بەتایبەت دژی فەلەستینیەکان ڕەهەند گەلێکی بەربڵاوی بەخۆوە گرتووە زۆرتر بوونەوەی یارمەتییەکانی سەربازی ئەمریکا بەڕەژیمی زایۆنی لە بارودۆخێک دایە کە هەرەشەکان و دەستدرێژییەکانی ڕەژیمی زایۆنی لە ناوچە کە بەتایبەتی دژی فەلەستینیەکان ڕەهەندگەلێکی بەربڵاوی بەخۆوە گرتووە و زۆرتربوونەوەی یارمەتیەیکانی سەربازی ئەمریکا بە رەژیمی زایۆنی  لەڕاستی دا  چەشنیک چرای سەوز بەم ڕەژێمە دێتە ئەژمار لە ڕەوتی پێو شۆینگرتنی سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی دا .

ئاراستە کردنی یارمەتییەکانی فرەو فراوانی دراوی و سەربازی ئەمریکا بە ئیسرائیل لە حالێکدایە کە لە ڕوانگەی یاساکانی خۆدی ئەمریکایش ئەم یارمەتییانە نایاسایین ، چوونکا لە یاسای هەناردەکردنی ئەو وڵاتە ئاراستە کردنی یارمەتیەکانی سەربازی بە ڕەژیم گەلێک کە لە چەک و یان پارەی ئەمریکا بۆ ئامانجەکانی هێرشکارانە و تووندو تیژانە کەڵک وەردەگرن ، قەدەخە کراوە .

خالی جێ سەرنج ئەوەیە کە سەرەڕای بەرەو  روو بوونەوەی خەڵکی  ئەمریکا  لەگەڵ گیر وگرفتی یەکجار زۆری  ئابووری لە ساڵانی ئەمدواییە  ، نەختێک لە یارمەتییەکانی  دەوڵەتی  ئەمریکا بە رەژیمی زایۆنی کە لە گیرفانی باج وپیتاک دەرانی ئەمریکایی بە ڕەژیمی زایۆنی ئەدرێت کەم نەبۆتەوە و پەرەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە ڕەژیمی زایۆنی لە ساڵانی ئەمدواییە لە بارودۆخێک دایە کە ئەمریکا  لەساڵانی  ئەمدواییە  بە  هۆی کردەوەکانی  خۆتێ وەردەرانەی لە ناوچە جۆر  بە جۆرەکانی جیهان بەرەو  ڕووی گیرو گرفتی بەربڵاوی ئابووری و هەروەها کەسری تووندی بووجە بۆتەوە و کەسری بووجەی ئەمریکا لەمانگەکانی ئەمدواییە گەییشتۆتە زیاتر لە ١٠٧ ملیارد دۆڵاڕ . خەڵکی ئەمریکا بە تووندی نەیاری کردەوەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایین لە مەڕ گرێدانی قازانج وبەرژەوەندی ئەمریکا لەگەڵ ڕەژێمی زایۆنی و خەرج وبەرجی یەکجار زۆری ئەمریکا بۆ پشتگری لەم ڕەژیمە داگیر کارە و جەخت دەکەن کە  وەها ڕەوشێک ، ئەمریکا وەکوو شەریکی  تاوانکارییەکانی ڕەژیمی زایۆنی لێکردووە و بووەتە هۆی ڕق وبێزاری ڕۆژ بۆ رۆژ زیاتر لە ئەمریکا لە ئاست جیهان دا  ...

کۆتایی کورتە نامە/310