حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وێڕای ڕەخنە گرتن لە قسەکانی ئەم دواییەی جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەی دوایین پاشماوەی مونافقین لە ئێراق بۆ ئەورووپا وتیشی : چاوخشاندنێک بەسەر کردار و هەڵس و کەوتی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بە ئاشکرایی دەیسەلمێنێ کە ئەم وڵاتە هیچ هەوڵێکی ئەرێنی بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ناوچە و سوریا لە دەستی تیرۆریستان نەداوە بەڵام زۆر بە شانازییەوە باسی دابین کردنی ئاسایشی مونافقینی تیرۆریسم دەکات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی : کۆشکی سپی لەلایەکەوە بە هەوڵدان بۆ دامەزرانی ئاگربەس لە حەڵەب بەنیازی ڕزگارکردنی ئەو تیرۆریستانەیە کە لەلایەن سوپای سوریاوە لە حەڵەب گەمارۆ دراون و لەلایەکی دیکەشەوە باسی دابین کردنی ئاسایشی مونافقینی تیرۆریست دەکات.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هەروەها وتی : لە بارودۆخێک دا کە ئاسایشی گیانی و ناموسی خەڵکی موسوڵمانی سوریا و هەروەها خەڵکی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە سەرنجی نادرێتێ، جان کەری بە شانازییەوە باسی دابین کردنی ئاسایشی مونافقین دەکات....
کۆتایی کورتە نامە/310