به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی ئەکبەر ساڵحی ، جێگری سەرۆک کۆمار و سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران و دیدیە زیندرز وەزیری درەەوەی بەلژیک لە بروکسەلی پێتەختی بەلژیک ڕایانگەیاند: دوای جێبەجێ بوونی بەرنامەی هەوڵی هاوبەش دوو لایەن ئامادەن هاوکارییەکان لە بوارەکانی زانستی بەتایبەتی لە بواری کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکیش پەرە پێ بدەن .
دوولایەن هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتیش وتووێژیان کرد .
سەفەری سێ ڕۆژەی عەلی ئەکبەر ساڵحی بۆ بروکسەلی بنکەی یەکێتی ئەوروپا کە لەسەر بانگێشتنی کانیئتە کۆمیسیونەری وزەی یەکێتی ئەرووپا و کاربەدەستانی ولاتی بەلژیک لە دوشەممە دەستی پێکراوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٣٦
News ID: 779056
بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران و وەزیری دەرەوەی بەلژیک ژێداگریان کرد لەسەر پەرەی پێوەندی دولایەنەی نێوان دوو وڵات بەتایبەت لە بواری ڕامیاری و ئابوری دا .