لە درێژەی ئەم جم وجووڵانە ، سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان لە ووتاردانێکی فریو دەرانە لە کۆری ژمارێک لە کەسایەتییەکان کە لە ڕێ وڕەسمی حەجی ئەمساڵ دا بەشداریان کرد بوو ، ووتی نابێ لە حەج بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی سیاسی ویان ناکۆکیەکانی سیاسی کەڵک وەربگرن . سەلمان ووتیشی : موسولمانەکان دەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەک بەناوی دەمارگرژی یەکگرتوو بن .سەلمان بەڕاشکاوی ووتی " تووند ڕەوی و دەمارگرژی لەڕوانگەی شەرعی وعەقلی کردەوەیەکی ناپەسەندە و کاتێک لە جەستەی ئۆمەتی ئیسلامی دا دزە بکات هاودەنگی ، یەکیەتی ، داهاتوو و جیگەی ئەو لای خەڵکی جیهان لەناو دەبات . "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران وڵامی ئەم چەواشەکارییەی سەعودییەکانی داوەتەوە . زەریف لە ووتارێک دا کە رۆژی سێ شەممە لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو کرایەوە ، ڕاسپێری بە حاکمانی سەعودی کرد بە وڵادانانی پرۆپاگەندە لەبارەی تاوان پاڵدان و ترساندنەکان ، لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی لەمەر لەناو چوونی ترۆریسم و توومند وتیژی کە هەرەشە لەهەموو وڵاتان دەکات ، هاوکاری بکات . زەریف نووسی ، لە پەلاماری ترۆریستی ١١ سیپتەمبەر ی ساڵی ٢٠٠١ ەوە تابە ئێستا ، وەهابیەتی شەڕ خواز چەند جارسیمای خۆێ گۆڕیوە بەڵام لە ئیدیۆلۆژی و ڕەوتی بناغەیی ئەو گۆڕانێک بەدی نەهاتووە ، بگرە ئەم گرووپە تالیبان بێت تان لقەکانی دووبارە بەرهەم هاتووی ئەلقاعیدە ویان ئەندامانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی ، کەنەدەوڵەتە ونەئیسلامی
زەریف جەختی کرد ، هەوڵاکانی عەرەبستانی سەعودی بۆ رازی کردنی ئەربابەکانی ڕۆژئاویی خۆی بە پشتگری لە سیاستەکانی دەمارگرژانە ، لەسەر بنەمایەکی باتڵ دامەزراوە کە نووقم کردنی جیهانی عەرەب لەئاژاوەی زۆرتری بەدواوەیە . زەریف بەڕاشکاوی ووتی ، ئەم ئیداعایە کە دوژمنی نێوان شیعە وسۆننە بووەتە هۆی تێکەڵچوونەکان کە ناوچەکە ، بەپێچەوانەی ڕاستەقینەکانە . چوونکا سامناکترین خۆێنڕشتنەکان لە ناوچە بە هۆی کوشتاری برایانی عەرەب و سۆننە لەلایەن وەهابییەکان تەشکی گرتووە . لە ڕاستی ئەوە عەرەبەکانی سۆننی وڵاتانی ناوچەکەن کە زۆرترین زەبریان وێکەوتووە لەلایەن ئەم بیرۆکەی هەناردە کراوی نەفرەت .سەعودیەکان هەر ئێستا بۆ دەرباز بوونەوە لە چەقبەستووییەک کە خۆیان بەدیان هێناوە بە تەمای شەرعیەت دانن بە کردەوەکانی جیاوازای نانەوانەی خۆیان لە ئاست جیهانی ئیسلام دا . لە ڕاستی دا گرفتەکانی دونیای ئیسلام ، ئەنجامی ئالۆزییەکان ، غەفلەتەکان و کێشەگەلێکە کەلەلایەن سیستێمەکانی جاهیل و دەمارگرژ سەپێندراون بە سەر ئۆمەتی ئیسلامی و ئەو ناکۆکیانە لە ناوەوەی بیرۆکەی وەهابیەت لە عەرەبستان سەرچاوەی گرتووە . رەفتاری عەرەبستان لە ناوچە دا وەبیر هێنەرەوەی ستراتژیای ڕۆژئاوایە بەمەبەستی پێشگرتن لە پەرەی ئەندیشەکانی یەکیەتی بەدی هێنەر لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامی ومەبەستیان بووژاندنەوەی بیرو بۆچوونەکانی سەردەمانی جاهیلییەتە .
ئەو ڕەوتە تێکدەرە کە لە تەشکی بیرۆکەی وەهابیەت و سەلفی گەری بە ڕەنگ ولەعاوی برواکانی کۆنەپەرەستانە برەوی پێدەدرێت ، بوونەتە هۆی نابوودی ئۆمەتی ئیسلامی وئەوە هەڵەیەکی گەورەیە کە سەعوودیەکان بەر پرسی ئەون . بەڵام سەعوودییەکان بە جێ ڕاست بینی هەروا هەول ئەدەن لە پێناو خزمەت بە دوژمنانی ئیسلام بناغەکانی لەرزۆکی دەستەڵاتداریەتی خۆیان بپاڕێزن . ئێستا ئیتر هەمووان دەزانن کە سەرچاوەی سەرکەی کردەوەکانی ئاژاوەگێرانە لە ناوچەکە تاقمگەلێکی دەمارگرژن کە بە پارەو لاگری سەعودیەکان ئامانجەکانی ئەمریکا پێو شۆین دەگرن و بوونەتە هۆی شەڕ وخۆێنڕشتن ووێرانی وئاوارەیی و برەو دان بە هەژاری و دواکەوتوویی و ناکۆکییەکانی ئەتنی و ئایینزایی لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامی دا .هەر بەوچەشنە کە وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی ووتی ئەمرۆ نە ناکۆکی وەهماوی مێژووی لە نێوان شیعە وسۆننە ،بەڵکوو بەرەنگاربوونەوەی وەهابیەت و شەریعەتی ڕاستینی ئیسلام لە ئارادایە ، بەرەنگاربوونەوەیەک کە ئەنجامەکان و دواهاتەکانی قووڵی لە ناوچە ی ڕۆژکهەڵاتی ناڤین و هەروەها ناوچەکانی دیکەی جیهان دا دەمێنێتەوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310