به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "الجمهوریه نیوز"، ئیسلام حسێن له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێز بۆ داواکاری و ئیراده‌ی ئیتنیکه‌کانی ئێستا له ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆیان له‌و ناوچه‌یه داده‌نێت و له‌و داواکارییه‌ی ئه‌وان پشتیوانی ده‌کات.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که له ئێستادا گرینگ‌ترین پرس چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاری مووسڵ پاش ئازادکردنی ئه‌و شاره له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعشه، ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته کرد که ئایا به دوای ئازادکردنی ئه‌و شاره سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌کانی عێراق له‌خۆ ده‌گرێته‌وه؟
ناوبراو جه‌ختی کرد که مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین جار له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی له دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌کانی ئێستا له ده‌شتی نه‌ینه‌وا جه‌ختی کردووه....
کۆتایی کورتە نامە/310
جه‌خت کردنه سه‌ر پشتیوانی کورده‌کان له داواکاریی ئیتنیکه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٠٩
News ID: 778925
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر پشتیوانی کورده‌کان له داواکاری ئیتنیکه‌کانی دانیشتووی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆیان جه‌ختی کرد.