به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەردار سەرتیپ یەحیا سەفەوی یاریدەدەر و ڕاوێزکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەی هاوبەشی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی داهاتووی جیهانی ئیسلام و ناوەندی پەرەوەردە ولێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئێران دەبێ پێوەندی خۆی لەگەڵ وڵاتانی عومان، کوێت و تەنانەت قەتەر زۆرتر بکات.
سەردار سەرتیپ سەفەری بە ئاماژەدان بە ڕکابەری عەرەبستان لەگەڵ ئێران لە ناوچە دا وتیشی : لە بواری ژئوپۆلیتیکی کەنداوی فارس، ئێران خەنیمێکی ستراتژیک بە ناوی عەرەبستانی هەیە و ئەم وڵاتە لە ڕەوشی ئێستا دا بە بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکییەکان یان ڕەنگە زایۆنییەکان دەیەوێ لەگەڵ ئێران پێوەندییەکی ئاڵۆز بەدی بێنێ .
یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وتی : سعوودیەکان بەرامبەر بە پەرەی ئاستی ژئۆپۆلیتیکی ئێران ناڕازین و شکستەکانی خۆیان لە سوریا، ئێراق، لوبنان و تەنانەت لە یەمەن دەخەنە ئەستۆی ئێران .
سەردار سەرتیپ سەفەوی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران تائێستا بەرامبەر بە عەرەبستان زۆر دانی بە خۆی دا گرتووە وتیشی : لە شەڕی هەشت ساڵە زۆرترین دەوڵەتگەلێک کە یارمەتی ئێراقیان دا عەرەبستان و کوێت بوون و میلیاران دولاریان بە ئێراق دا و ئەم پارەیە بوو بە مووشەک و بۆمب بەدژی ئێران و بەکردەوە عەرەبستان لە شەهید بوونی دووسەد هەزار ئێرانی بەشداربوو.
یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە عەرەبستان کارەساتێکی نالەبارو مەزنی بۆ حاجییەکانی ئێران چێ کردووە کە نموونەکەی کارەساتی منا و شەهید بوونی چەند سەد ئێرانی لە ساڵی ڕابردوو بوو وتیشی: بەم حاڵەش دەبێ لەگەڵ سعودییەکان دان بە خۆدا بگرین چونکو ئاشتی ، ئاسایش و هێزی سەرتر هی ئێرانە کە ئەمریکییەکانیش بەباشی لەمە ئاگادارن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٤٠
News ID: 778924
یاریدەدەر و ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێداگری کرد : ئێران نابێ هیچکات بەرەو ناکۆکی زۆر لەگەڵ عەرەبستان هەنگاو هەڵگرێ.