به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دیاری کردنی جیمز وولسی بە پێچەوانەی وتەکانی پێشووی دوناڵد تڕامپ پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکایە کە وتبووی نەیاری دەسدرێژی ئەمریکا بۆ سەر ئێراقە .
وولسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە بەرنامەی تڕامپ بۆ پەرەی ئەرتەشی ئەمریکا هەوڵ ئەدات و ئەو کارەی بە کردەوەیەک بۆ گەڕانەوەی هێزمەندی ئەمریکا لە گۆڕەپانی پێکدادانی دیجیتاڵی دەزانێت .
وولسی لە سەردەمی سەرۆک کوماریەتی بیل کلینتون بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکی سیا بوو بەو حاڵەش ناوبراو لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن بڕیاری تڕامپ بۆ قەدەغەی هات و چۆی موسۆڵمانەکان بۆ ئەمریکای بە بڕیارێکی خراپ ڕاگەیاند .
وولسی هەروەها سەبارەت بە هەڕەشەکانی گۆڕینی ئاو هەوا وشداری داوە ئەگەرچی تڕامپ ئەوە بە درۆیەک دەزانێت کە بە سوودی چینە .
وولسی یەکێک لە لاگرانی ئاشکرای دەسوەردانی سەربازی بۆ سەر ئێراق بوو و دەیکوت سەدام چەکەمەنی ناڤۆکی و کیمیایی و بیولوژیکی حەشاردووەتەوە .
وولسی هەروەها لەو بانگەشە پشتیوانی دەکرد کە سەدام لایەنگری پەلاماری ئەلقاعیدە لە 11 سێپتەمبەر بۆ سەر ئەمریکا بووە ...
کۆتایی کورتە نامە/310