به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی فورات، جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که له په‌یامێکی ڤیدئۆیی بۆ فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگی سکاندیناوی که له ستۆکهلۆم به‌ڕێوه‌چوو جارێکی دیکه جه‌ختی کرده‌سه‌ر به‌ره‌ڤانی یه‌کپارچه‌ی هێزه کوردییه‌کان له کوردستانی سووریا و وتی که ناوچه‌کانی فیدڕاڵی دیموکراتیک له باکووری سووریا ده‌بێته گۆڕستانی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا و وڵاتانی پشتڕاست کراوی ئه‌م هه‌وڵه‌ی تورکیاش ناتوانن ڕێگری شکستی ئه‌وان بن.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئێستا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی یه‌کپارچه دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کورده‌کان جێبه‌جێ کراوه که له ڕاستیدا هه‌وڵێک دژی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه. ده‌یانه‌وێت ڕێبه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه و خه‌ڵکی ئێمه لا ببه‌ن و مێژووییه‌کی ڕه‌ش دروست بکه‌ن. هه‌ندێ ئه‌وه به لۆزانی دووهه‌م ناو ده‌به‌ن.
هیچ که‌س نازانێت له شه‌وی کووده‌تا له زیندانی ئیمرالی چ ڕووی داوه و ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا ده‌بێ ناچار بکرێت به وڵامدانه‌وه له‌مباره‌وه. ده‌بێ گوشاری پێویست بۆ کردنه‌وه‌ی درگاکانی ئیمرالی بگرێته‌به‌ر.
کۆمه‌ڵگای جیهانیش ده‌بێ بزانن تا کاتێک که ئۆجه‌لان له ئیمرالی له ژێر گوشار بێت هیچ که‌س ناتوانێت ڕێگری ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که بێت.
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که ئاماژه‌ی کرد به داگیرکردنی جرابلس له لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیا و وتی: پێشتر هیچ لایه‌نێک خوازیاری چوونی هێزه‌کانی تورکیا بۆ سووریا نه‌بوو و دژی ئه‌وه بوون.
به‌ڵام کاتێک که نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له پرسی سووریا له ئه‌نقه‌ره کۆبوونه‌وه، تورکیا له‌ناکاو چووه ناو خاکی جرابلس. ئه‌م هه‌وڵه به‌دوای ڕێککه‌وتنێک بوو و تورکیا به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو لایه‌نه‌کان چووه جرابلس.
تورکیا هیچ شه‌رعییه‌تێکی له خاکی سووریا و کوردستانی سووریا نییه و ناتوانێت ئیده‌عا بکات ئاوه‌ها مافێکی هه‌یه.
ئه‌م مافی ڕه‌وای کورده‌کانه که به هه‌موو تواناوه له کوردستانی سووریا خۆڕاگری بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نایانه‌وێت که شه‌ڕ له سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌شه‌نه بسێنێت، ده‌بێ به تورکیا بڵێن له خاکی سووریا بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت لاوازی خۆیان به کوشتوبڕی کورده‌کان بشارنه‌وه. به ئاشکرایی ده‌ڵێم که یارمه‌تییه ده‌ره‌کییه‌کان بۆ تورکیاش ناتوانێت ڕێگری شکستی ئه‌وان بێت. خه‌ڵکی ئێمه نابێت ڕێگا بده‌ن تورکیا هێزه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سووریا جێگیر بکات.
ئامانجی ئه‌وان لابردنی کوردستانی سووریایه و ئه‌مه‌ش ناشارنه‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310