١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٥٢
جان کری: ئاگر بەستەکەی ئەم قۆناغەی سووریا دوایین دەرفەتی بەدیی هاتنی ئاشتی یە لەو وڵاتە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئاگربەستەکەی ئەم قۆناغەی سووریای لەڕوانگەی خۆیەوە بە دوایین دەرفەتی بەدیی هاتنی ئاشتی لەو وڵاتە زانی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : جان کری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا  لە واشنتۆن دوای دەسپێکرانی ئاگر بەسی رێککەوتەیی ئەم وڵاتە لەگەڵ روسیا لە سووریا ڕایگەیاند : ئاگر بەسی سووریا ئەگەریی هەیە دوائین دەرفەت بێت بع بەدیی هاتنی ئاشتی لە سووریایەکی یەکگرتوو. جان کری ئاشکرای کرد: جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربەسی سووریا لە ماوەی ڕۆژەکانی داهاتوو لەگەڵ کێشەو ئاستەنەگ گەلێک ڕووبەڕوو دەبێتەوە. 

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هیچ شک وگومانێک لە ئارادانیە کە جاروبار ڕاپۆرت گەلێک لەبارەی پێشێل کرانی ڕیککەوتنی ئاگر بەسی سووریا بڵاو دەکرێتەوە. جان کری وتیشی: ڕاپۆرتەکانی سەرەتایی باس لەوە دەکەن کە توند بوونی توندوتێژیەکان لە سووریا دوای بەڕێوە بردنی ڕیککەوتنی ئاگر بەس هەتا ڕادەیەک کەم بووەتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە هەموو لایەنەکان لە سووریا داوای کرد هەتا ڕاگیرانی دۆژمنایەتیەکان لەبەر چاو بگرێت. 

جان کریی وتیشی: تەگبیری دیاری کراو بۆ ئاگر بەس ، تەنیا بۆ خۆدی ئاگر بەسەکە نیە ، بەڵکۆ مەبەست ئەمەیە کە کەسانێک لە ژنێڤ بێنە بەردەم مێزی وتووێژەکانەوە و لەبارەی پڕوسەی سیاسی ودامەزرانی هەمدیسانی ئاشتی و گەڕانەوە بۆ سووریای یەکگرتوو وتووێژ بکەن.

ئاگر بەسی ڕێککەوتن لەسەر کراو لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکا لە شەوی دوشەممە لە سەر سێ شەممە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە سووریا دامەزراوە. ئەم ئاگر بەسە تاقمە ترۆریستەکانی وەکوو داعش و بەرەی فەتحولشام  ناگرێتەوە و پەلامار بۆ سەربنکەو مەتەرێزەکانیان ڕەوا و موجازر.....

کۆتایی کورتە نامە/310