به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەلاحەدین بەهائەدین بە بڵاوکردنی پەیامێک بە بۆنەی جەژنی پێرۆزی قوربان ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان لەحالێکدا جەژنی قوربان دەکاتە جەژن کە ڕەوشی سیاسی هەرێم بەرەو ڕووی چەقبەستوویی بۆتەوە و دەوڵەتی پەک پی خستووە و پەرلەمانی بەرەو داخران بردووە و سەرەڕای هەموو ەئو گرفتانە ، مووچە وداهاتی خەڵکیش پچراوە .
سکرتێری گشتی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی لە درێژە دا دەلێت کە ەئو ڕەوشە بووەتە هۆی ڕوودانی ناهۆمێدی گشتی و گرفتەکانی ڕوحی لە کەۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان و تەنیا هیوای مووچە بگیران و مامۆستاکان و پزیشکان ، مووچەیەکی نیوەیە کە چەند مانگ جاریک پێان ئەدەن .
یەکی لە نوێنەرانی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق یش ڕایگەیاند کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای لەبەر دەست دابوونی بووجەی کافی ، بە ئەنقەست مووچەی کارمەندان نادەن .
غەریب پینجوێنی لە وتووێژ لەگەڵ میدیا کانی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەی ڕەوشی ئێستای ئابووری و بژیوی هەرێم ونەدرانی مووچەی بەشێکی زۆرلە کارمەندان ومۆچە بگیرانی دەوڵەت و کارگیڕانی خۆی لەبەردەستی دایە ، بەڵام ئەم مۆچەیە بە ئەنقەست نەدرێت ، پێنجوێنی لە درێژەدا وتی کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان توانایی بەڕێوەبەرایەتی داهاتەکان ومەسەلە کانی ئابووری نیە....
کۆتایی کورتە نامە/310