١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٩
مامۆستایانی هەرێم: قوفڵی قوتابخانەکان ناکەینەوە

مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر وادەی دانی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، یەکەمین ڕوژی جەژنی قوربانیان بە وەڕێ خستنی خۆپیشاندان دەست پێکرد و هەڕەشەیان کرد قوفڵی قوتابخانەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ناکەنەوە.

ئومید عەلی  ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستانی ئێراق  بە ئاژانسی هەواڵی خەندان لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی وت :  ئێمە ئەمڕۆ وەک  ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر  گرفتەکان کە  دەسەڵاتی کوردی بۆ ئێمەی سازکردووە ڕێپێوانمان کردووە.

ناوبراو وتیشی : ئێمە بە توندی  ڕەخنەمان لەم  حکومەتە ئیفلیجە هەیە و بڕیارمان داوە  بیست و حەوتەمی ئەم مانگە زایینییە  قوفڵی قوتابخانەکان  بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان  نەکەینەوە .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە  وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر گرفتی ماڵی و بێ توانانیی لە دانی مووچەی مامۆستایان ڕایگەیاندووە  کردنەوەی خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان بەدە ڕۆژ دواکەوتن لە 27ی مانگی زایینی ئێستا ،  ئەنجام دەبێ .

ڕۆژی دووشەممە و لە یەکەم ڕۆژی  جەژنی قوربان  مامۆستایانی ناڕازی لە شەقامەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کلار و ڕانیە ڕێپێوانی ناڕازیانەیان بەڕێوەبرد و جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان لەبەر نەدانی مووشەکانیان خستەبەر گلە وگازندە....

کۆتایی کورتە نامە/310