١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٧
کوژرانی حەوت ئەندامی پەکە لە ستانی هەکاری تورکیا

ئەرتەشی تورکیا ڕایگەیاند لانیکەم حەوت ئەندامی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە - پەکەکە - لە پەلاماری ئاسمانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژران .

بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی  دووشەمەی  هەواڵدەریی ئاناتولی  ئەرکانی  گشتیی ئەرتەشی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند فڕۆکە  شەڕکەرەکانی  هێزی  ئاسمانی  بە  بوردمانی  بنکەکانی  پەکەکە  لە  پارێزگای  حەکاری   حەوت  ئەندامی  ئەو  گرووپەیان  کوشت . 

ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی  تورکیا  لەو  بەیاننامەیەدا  وتیشی  فڕوکە شەڕکەرەکانی  ئەرتەش  دوانیوەڕۆی  ڕۆژی  دووشەممە  بنکەکانی  پەکەکەیان  بوردمان  کرد شیاوی   باسە  ئەرتەشی  تورکیا  ڕۆژیی یەکشەمەش  ڕایگەیاندبوو   کە  لانیکەم  چوار  ئەندامی  پەکەکە   لە  ئوپراسیونی   هێزە  ئاسایشیەکان  لە پارێزگای  حەکاری  کوژران . 

ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تورکیا  وتیشی لەوئوپراسیونەدا   بە  پشتیوانی  ئاسمانی   لە  دەڤەری   ناوچەی  چورکورجا  لە  دەڤەڕی  شاری  حەکاری  چوار  ئەندامی  پەکەکە کوژراون . 

بە  وتەی  کاربەدەستانی   ئانکارا    لە  دەسپێکی  خولی   نوێ   تێک هەڵچوونەکان  لە  نێوان  پەکەکە  و  .هێزە  کانی  دەوڵەتیی  تورکیا  لە  ژوئێیەی  2015   تا  ئێستا   زیاتر  لە 600  سەربازی  ئەو  وڵاتە و هەروەها  زیاتر  لە   حەوت  هەزار   ئەندامی    پەکەکە   کوژراون ...

کۆتایی کورتە نامە/310