ابنا : دوو حه‌وته‌ی له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژانێکی پڕ له کێشه و ته‌نگه‌ژه بۆ کورده‌کانی سووریا بوو. پاش پێکدادانێکی قورس له‌گه‌ڵ هێزه ئهمهگدارهکان به به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌سه‌که له باکووری ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وان سه‌رجه‌م نیشانه‌کانی پشتیوانی له ئه‌سه‌د، جگه له که‌مێک له‌وانیان له ناوچه‌که له‌ناو برد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تا ئاستێکی زۆر حکوومه‌تی کورده‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
ئه‌و خۆشحاڵییه به هه‌واڵی هێرشی تورکیا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا بۆ سه‌ر شاری جرابلۆس له‌ناوچوو که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ه. جرابلۆس له قه‌راخی باخته‌ری ڕووباری فوراتدایه و کورده‌کان ماوه‌یه‌که به‌و شاره وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی دوایی خۆیان بۆ پته‌وکردنی کۆنتڕۆڵی سه‌ربازی و سیاسیان له باکووری سووریا چاویان بڕیوه. سیاسه‌توانانی باڵای کوردی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) له لێدوانێکدا به توندی ڕه‌خنه‌یان له‌و کاره گرت و ئه‌و کاره‌ی تورکیایان به "ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ" وه‌سف کرد و هۆشدارییان دا له ئه‌گه‌رێکدا که تورکه‌کان به ئۆپراسیۆنی خۆیان له ناو سووریا درێژه بده‌ن خۆیان ده‌چنه ناو "زه‌لکاوێک"ه‌وه.
وێده‌چێت که ئه‌و لێدوانانه زیاتر له‌وه‌ی که بیرۆکه‌یه‌کی ستراتژیک بێت هه‌وڵێک بۆ نیشاندانی هێز و ده‌سه‌ڵاته. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئه‌و شته پێشبینی ده‌کرا. تورکه‌کان هه‌میشه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه قسه‌یان ده‌کرد و به‌رنامه‌ڕێژی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر له یه‌ک ساڵ درێژه‌ی بووه. خه‌ونی کورده‌کان لکاندنی زه‌وینه‌کانیان له سه‌رانسه‌ری باکووری سووریا، واتا له حه‌سه‌که له باکووری ڕۆژهه‌ڵات تاکوو عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوا و سڕینه‌وه‌ی ناشیرینی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب کردنه‌وه‌ی حزبی به‌عسه که کورده‌کانی له مافی خۆیان بێبه‌ش کردووه و زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌وانی لاواز کردۆته‌وه.
تورکیا له ناو شه‌ڕێکی 32 ساڵه له به‌رانبه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)دایه و دژ به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریای سه‌ر به په‌که‌که‌یه که به دوای دروست کردنی سیسته‌مێکی نیمچه حکوومه‌تی له به‌شی باشووری تورکیا هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریایه. به‌م بۆنه‌وه، خه‌ونی کورده‌کانی سووریا له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌که‌مایه‌تییه ستراتژیکه‌کانی تورکیا له ناوچه‌که‌دایه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان که به دوای دۆزینه‌وه‌ی هێزێکی زه‌وینی متمانه‌پێکراو بوو که بتوانێت به هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته له شکستدانی داعش یارمه‌تی بدات، به هه‌ڵبژاردنی کورده‌کان وه‌کوو هاوپه‌یمانی سه‌ربازی خۆی بووه‌هۆی دڵهوهڕێزی و تووڕه‌بوونی قووڵی ئه‌نقه‌ره. به‌ڵام ورده ورده و به یارمه‌تی سه‌ربازی که‌می ڕۆژئاوا و چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی ڕووسیا، کورده‌کان ناوچه‌یه‌کیان پێکهێنا که تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له دروست کردنی ئه‌و ناوچه‌یه ڕێگری بکات.
ئه‌و پشتیوانییه له‌لایه‌ن زلهێزه بیانییه‌کان هه‌م خاڵی به‌هێز و هه‌م خاڵی لاوازی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکه. ئه‌و یارمه‌تییانه ئه‌و توانایه‌ی به‌وان دا بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی نیمچه‌ده‌وڵه‌تی له ناوچه‌که دروست بکه‌ن که به کوردی ڕۆژئاوا ده‌خوێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌نده وڵاتانی دراوسێ نیگه‌ران کردووه که به بێ به‌رده‌وامیی پشتیوانی بیانی ئاشکرا نییه که ڕۆژئاوا تا چ کاتێک ده‌مێنێته‌وه. له‌و وڵاتانه‌ی که کورده‌کان تێیدا ده‌ژین، چاره‌نووسی ئه‌وان له ڕووی مێژووییه‌وه له ده‌ستی هێزێکی گه‌وره‌تر بووه که به‌ده‌ر له کۆنتڕۆڵی ئه‌وان بووه. دوو هه‌نگاو بۆ پێکهاتنی وڵاتی کوردی، واتا پاشایی کوردستانی عێراق (1922-1924) و کۆماری مه‌هاباد له ئێران (1964) له کاتێکدا له‌ناوچوو که به‌ریتانیا و ڕووسیا، بڕیاریان دا که هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک له پشتیوانی ئه‌وان له پێکهاتنی شوناسێکی سیاسی کوردی قبووڵکراو له‌ئارادا نییه. له ساڵی 2016هش بارودۆخی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا هه‌مان بارودۆخی هه‌یه. له‌و ناوچه‌یه بوونی هێڵی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی درێژ و به‌رده‌وامیی هێرشی کورده‌کان زیاتر به هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی دژه‌داعش به‌ستراوه.
لێدوانه تونده‌کانی ئه‌مدواییه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ناتوانێت ئه‌و ڕاستییه بشارێته‌وه که مومکینه ئه‌و بزووتنه‌وه زیادهلهڕاده متمانه‌ی به خۆی ببێت. هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک (SDF) که هێزه کوردییه‌کانی YPG به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێکده‌هێنن، پێش له‌وه‌ی که له مانگی ئهگێستی ئه‌مساڵ هێرش بکه‌نه سه‌ر شاری مه‌نبه‌ج که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو، له مانگی دیسێمبێری ساڵی 2015 له درێژایی به‌نداوی ته‌شرین پێشڕه‌وییان کرد. ئه‌و کارانه بۆ ڕاوه‌دوونانی داعش له ناوچه و له‌ناوبردنی ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانی دابین کردنی ماده‌ی لۆجستیک بۆ ڕه‌قه پێویست بوو. به‌م حاڵه‌شه‌وه، کورده‌کان نه‌یانده‌توانی له به‌رانبه‌ر مه‌یل بۆ لکاندنی ناوچه کوردنشینه‌کان له باکووری سووریا به عه‌فرین خۆڕاگری بکه‌ن. هێزه‌کانی YPG و SDF حه‌وته‌یه‌ک پاش کۆنتڕۆڵکردنی مه‌نبه‌ج پێشڕه‌وی به‌ره‌و ڕۆژئاوای سووریا و باشووری سنووری تورکیا له ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج، به‌ره‌و شاری ئه‌لباب، دروست له چه‌ند کیلۆمه‌تری باکووری حه‌ڵه‌بیان ده‌ستپێکرد.
ئه‌و کاره‌ی کورده‌کانی سووریا بووه‌هۆی ورووژاندنی تورکیا و ڕه‌وانه‌کردنی هێزه سوورییه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و جرابلۆس؛ هه‌رچه‌ند که به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ده‌ستێوه‌ردانێکی وا بۆ مانگی جوونی ساڵی 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه. وێده‌چێت که ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییه به بۆنه‌ی ترسی تورکیا له زیاتربوونه‌وه‌ی هێزی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له جرابلۆس، له مه‌نبه‌ج له باشووری ڕۆژئاوا و پێشڕه‌وی به‌ره‌و ڕۆژئاوا و به‌ره‌و شاری عه‌فرین بووه. تورکیا به ئۆپراسیۆنێکی بچووک به مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی داعش له جرابلۆس، به دوو ئامانجی به یه‌ک به‌ستراو ده‌گات: سڕینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک، واتا داعش له سنوور؛ هاوکات ئیزن نادات و هه‌ڕه‌شه‌ی دووهه‌م واتا YPG، ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی په‌ره‌پێده‌دات.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه‌کان له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی درێژخایه‌نی YPG له مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ تورکیا هاوکاری کردووه. به‌م بۆنه‌وه، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به‌ڵێنی دا بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی ئه‌و شاره ڕاده‌ستی هێزێکی عه‌ره‌ب بکات و ئه‌و کاره ئارامی و نیگه‌ران نه‌بوونی تورکیای بۆ ئه‌مریکییه‌کان به‌دواوه بوو. ئه‌و کارانه هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خه‌ن که بۆچی بایدن، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ماوه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌مدواییه‌ی خۆی بۆ ئه‌نقه‌ره به شێوه‌یه‌کی به ته‌واوه‌تی شه‌فاف ڕایگه‌یاند له ئه‌گه‌رێکدا که هێزه کوردییه‌کان له ڕۆژئاوای ڕووباری فرات ئۆپراسیۆنێک ئه‌نجام بده‌ن ئیدی نابێت چاوه‌ڕوانی پشتیوانی له ئه‌مریکایان ببێت. وێده‌چێت که خه‌ونی ناوچه‌یه‌کی یه‌که و یه‌کپارچه‌ی کوردنشین له سووریا له‌ناو چووه.
له ئێستادا که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له بارودۆخێکی زۆر مه‌ترسیداردایه، هه‌رگیز به‌و شێوه بێ باک نه‌بووه که ڕایبگه‌یێنێت به دوای جیابوونه‌وه له سووریایه. ئه‌و بزووتنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی برایانی کوردی خۆی له عێراق هه‌رگیز ته‌نانه‌ت جارێکیش ئیدعای نه‌کردووه که به دوای پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆوه. به‌ڵام به سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه له لکاندنی ناوچه‌کانی باکووری سووریا، پرسیاری گرینگ ئه‌وه‌یه که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له درێژماوه‌دا له ڕووی سیسته‌می سیاسی ناوخۆیی سووریا و ڕێژه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی، چ بارودۆخێک قبووڵ ده‌کات.
به له‌به‌رچاوگرتنی شکستی ئاسانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن کورده‌کان له حه‌وته‌ی ڕابردوو له حه‌سه‌که، وێده‌چێت که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی خۆی له‌سه‌ر ناوچه‌که به ته‌واوه‌تی جێگیر بکات و کۆنتڕۆڵی خۆی له‌سه‌ر پێته‌ختی ناچالاکی ڕۆژئاوا، واتا قامیشلۆ زیاتر بکاته‌وه و هاوکات ئاماده‌بوونی زه‌وینی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کان که‌م بکاته‌وه. دوور له چاوه‌ڕوانییه که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌یه سازش بکات. بۆ پڕۆژه‌ی سیاسی کورده‌کان زۆر پێویسته که به‌رته‌سک بوونه‌وه‌یه‌ک له به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌ئارادا نه‌بێت و ئه‌و کاره به بێ شه‌ڕ مومکین نییه. به‌م حاڵه‌شه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نانه‌ت بۆ تورکیا ئه‌وه‌نده گران ته‌واو ده‌بێت که له ئه‌نجامدانی دووری ده‌گرێت.
به‌ڵام له ڕۆژئاوای ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان هه‌موو شتێک جیاواز دێته به‌رچاو. له ئه‌گه‌ری شکستدانی داعش له‌و ناوچه‌یه ئه‌وکات که‌ش بۆ چه‌ندین ته‌نگه‌ژه ده‌کرێته‌وه که له ئێستادا له به‌رانبه‌ر کێشه‌کانی شکستدانی ئه‌سه‌د و داعش له یه‌که‌مایه‌تی دووهه‌م دانراون. پێگه‌ی سه‌ربازی کورده‌کان له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا و عه‌فرین به ئاستی پێویست به‌هێز نییه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هێرشی هاوبه‌شی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و دوژمنانه‌ی که له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه، خۆڕاگری بکات. له ئێستادا کورده‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی لاوازییان له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی سووریا هه‌یه، په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و له بارودۆخی ئه‌نجامدانی شه‌ڕێکی ته‌واو له‌گه‌ڵ گرووپه ئیسلامخوازه‌کان و داعشن. ئه‌گه‌ر کورده‌کان که له‌لایه‌ن پارته دژبه‌ره‌کان گه‌مارۆ دراون، به دوای پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانیان بن، دروست کردنی هاوپه‌یمانییه‌ک به‌ده‌ر له گرووپێکی گه‌وره له گرووپه عه‌ره‌به بچووکه‌کان له ناو SDF پێویست ده‌بێت.
هاوکات بژارده‌ی دیکه داواکاری یارمه‌تی له ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی کوردستان له هه‌ولێره. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری دیموکراتی کوردستان (KDP) زۆر لاوازه. ئه‌گه‌ر PYD به دوای دروست کردنی ڕێکخراوی ئاماژه‌پێکراوی ئه‌و حزبه‌دایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ری پشتیوانییه‌ک که ئه‌و پارته وه‌ده‌ستی دێنێت له‌لایه‌ن کورده‌کانی دیکه‌وه ده‌بێت. له ده‌ره‌نجامدا ده‌بێ پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای خۆی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئاستێک له‌ناو ببات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت که‌مێک یارمه‌تی بیانی مومکین وه‌ده‌ست بێنێت.
پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ناتوانێت له گۆشه‌گیریدا له‌سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری ئێستا زاڵ ببێت. مه‌ترسی له‌ناوچوونی پڕۆژه‌ی ڕۆژئاوا له‌ئارادا نییه به‌ڵام له ئه‌گه‌رێکدا که PYD سیاسه‌ته ناوچه‌یی و ئه‌منییه‌کانی خۆی دیاری نه‌کات، ئه‌وکات ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی زۆربه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئارادایه. گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ پشتیوانانی ئه‌مریکی بۆ دیاریکردنی هێڵی سوور یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌م پێناوه‌دایه. دووهه‌مین هه‌نگاو دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه له ناوچه‌که‌یه؛ جگه له‌وه له داهاتوویه‌کی زۆر نزیک بارودۆخ زۆر خراپتر ده‌بێت....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٦
News ID: 778569
ارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ناتوانێت له گۆشه‌گیریدا له‌سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری ئێستا زاڵ ببێت. مه‌ترسی له‌ناوچوونی پڕۆژه‌ی ڕۆژئاوا له‌ئارادا نییه به‌ڵام له ئه‌گه‌رێکدا که PYD سیاسه‌ته ناوچه‌یی و ئه‌منییه‌کانی خۆی دیاری نه‌کات، ئه‌وکات ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی زۆربه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئارادایه.