بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی ماڵپەڕە خۆجێیەکانی پارێزگەی کوردستان، لە پێنجەمین ساڵی یادکردنەوەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ئاژەڵان، خەڵات و پەیکەری تایبەت بەخشرایە ئازاد عەباسی نوێنەری ڕێکخراوی "ژینگەی یار" لە سنە و پەخسان قەلەندەری هەڵسووڕاو و پارێزەری مافی ئاژەڵان لە شاری مەهاباد، خەڵات و پەیکەری "ورچی قاوەیی"یان پێ بەخشرا.
جیا لەو خەڵاتە ئەو کچ و کوڕە گەنجە کوردە، لەلایەن مەعسوومە ئیبتکار، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێرانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.
هەڵبژێردراوانی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندی چاودێری نیودەوڵەتیی مافی ئاژەڵانەوە خەڵات کراون.
ماوەی یەک دەیە زیاترە پرسی ژینگەپارێزی و پاراستنی ئاژەڵان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە چوارچێوەی ڕێکخراو و دامەزراوە خەڵکی و ناحکوومییەکان و بە شێوەی خۆڕسک و هاوبەش و تاکەکەسی بووەتە کولتوورێکی جوان و بە دەیان ڕێکخراوی ژینگەیی سەرقاڵی چالاکین و لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستاندا خۆیان ماندوو دەکەن و خەریکی وشیاریی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتین و ئەمەش سەرنجی هەموو لایەکی ڕاکێشاوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٠
News ID: 778567

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سنەو مەهاباد لە ئاستی ئێراندا خەڵات و پەیکەری تایبەت بە هەوڵدان لەپێناو پاراستنی ئاژەڵانیان پێ بەخشرا.