١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٤٩
دەستپێکرانی ئاگربەس لە سوریا

ڕێککەوتنی ئاگربەس لە سوریا کە ئەم دواییە ڕوسیا و ئەمریکا لەسەر ی ڕێککەوتن، لەمڕۆ ئێوارەوە دەستی پێکرا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕێککەوتنی ئاگربەس لە سوریا بە ئامانجی گەیشتنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچەکانی گەمارۆدراو لەلایەن تاقمەکانی داعش و بەرەی نوسرە ، جێبەجێ کرا.

ئەم ئاگربەسە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت  کە دەوڵەتی سوریا و زۆربەی تاقمەکانی نەیاری سوری ئەوەیان قەبووڵ کردووە و تەنیا ئەحراری شام ڕایگەیاندووە کە پێبەندی نییە.

روسیا و ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ژنێڤ لەسەر پرسی جۆربەجۆر لەسەر هەماهەنگی پەلاماری ئاسمانی بەدژی بنکەی تیرۆریستان لە سوریا و جێ بەجێ کردنی ئاگربەس لە دوازدەی سپتەمبەرەوە بۆ ماوەی  حەوت ڕۆژ ڕێککەوتن.

هەروەها لەسەر ئەوەش ڕێککەوتن کە جاددەی کاستیلو ڕێگەیەکی هێمن  بۆ گواستنەوەی یارمەتییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بمێنێتەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310