به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڤلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە پەیامی خۆی دا بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان وتی: بۆنەی قوربان لە درێژایی مێژوو دەورێکی گرینگی لە حەیاتی ئۆمەتی جیهانی ئیسلام دا هەبووە و باێخی زۆری هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، لەدرێژە دا وتی: جێژنی پیرۆزی قوربان نیشانەی هاوکاری لە نێوان موسوڵمانان و ڕێزدانان بە مێژووی کۆن و سوننە تەکانە.
سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە ئاماژە بە گرینگایەتی جێژنی قوربان لە دامەزرانی پێوەندی لەنێوان موسوڵمانان و پەیرەوانی دینە کانی تر ، جەختی کردکە خەڵک رێز دەگرن لە سوننەتە دینیه کان وبە رێز دانان بە مێژوو و سوننەتەکان ، عەهد وبەڵێنی باوباپیرەکانیان فیری کەسانی تر دەکەن.
بە قسەی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، وتووێژی نێوان مەزهەب و قەوم وئەتنەکان و هەوڵ بۆ بارهێنانی باشی گەنجان ، بەشێک لە چالاکیەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ڕوسیایە کە باێخی زۆری هەیە .
کۆمەڵگەی ئیسلامی ڕوسیا پێکهاتووە لە بیست و پێنج ملوێن کەس ، کە زۆرتر لە ناوچەکان و کۆمارەکانی قەفقاز وولگا و هەروەها ناوەندی ئەم وڵاتە برێتی لە شارەکانی مسکۆ وسێن پترزبورگ نێشتەجین و بە یەکیەتی ویەکگرتوویی وهاوڕەوتی ، ڕێ و ڕەسم و ئاینەکانی دینی خۆیان لە نێزیک بە حەوت هەزار مزگەوت وناوەندی عیبادی بەڕێوە دەبەن....
کۆتایی کورتە نامە/310