بەپێی ڕاپۆڕتی ڕوژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئاینی ئێراق، عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق و ڕێبەری هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی قوربان لە بەغدای پێتەختی ئێراق ، بنیات نان و گۆڕینی داڕشتی حکومەتی ئێراق لە بەشەکانی ئابووری، ئاسایشی، خزمەتگوزاری و کومەڵایەتی یەکێک لە گرینگترین ئەولەویەتەکانی هاوپەیمانی دڵخوازی خۆی بۆ قۆناخەکانی دواتر زانی .
حەکیم وتی : ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق هەنگاوی دەوڵەتی لە پێناو گۆڕینی داڕشتەکە ئەرێنی وەسف کرد و داکۆکی لێ کرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە وشداری دا و دوورگرتنی ئێراق لە تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی داوا کرد .
هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق گەورەترین ڕەوتی سیاسی ئەم وڵاتەیە...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:١٣
News ID: 778487
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق وتی : گۆڕینی داڕشتی حکومەتی ئێراق لە فەرمانی کاری دایە.