به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :باقر جەبر لە بەیاننامەیەک دا ووتیشی : بە سەرنج لە شپرزە بوونی حالی پادشای ئێستای عەرەبستان پێش بینی دەکرێت کە وڵاتی پادشاهی عەرەبستان ی سەعوودی بە مردنی مەلیک سەلمان بن عەبدۆلعەزیز بەرەو ڕووی لێک پژان بێتەوە و پارچە پارچە بکرێت .
ئەو ووتیشی : دەس بەجێ دوای مردنی پادشای ئێستا کە دوایین پادشایە لە کورەکانی عەبدولعەزیز بن سەعوود ، شازادەکانی ئالی سەعوود ، هەرکامیان لە سەر بەشێک لەو وڵاتە دا زاڵدەبن و عەرەبستان دابەش دەکرێت بە مەمالیک و ئیمارەتە جۆر بە جۆرەکان و دوای ئەویش پادشاهی بەحرەین هەر ئەم چارە نووسەی دەبێت .
باقر جەبر ووتیشی : هەموو ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکات کە لە نێوان دوو ئالی سەرەکی لە بنەماڵەی ئالی سەعوود یانێ " محەممەد بن نایف" وەلیعەهد وجێگەنشین" و " محەممەد بن سەلمان" جێگری وەلیعەهد و کوری پادشای ئێستا شەڕ و کێشەی جیددی لە ئارا دایە و ڕەوشی جەستەیی و هۆشیاری مەلیک سەڵمانیش تا دێ شپرزەتر دەبێتەوە .
باقر جەبر یەکەم کەسێک نییە کە پێشبینی لێک پژانی عەرەبستانی سەعوودی کردووە و بەر لەوەیش ڕاپۆرتەکانی ناوەندەکانی تویژینەوەی ئەمریکایی و ئەوروپایی هەر ئەم پێشبینی یەیان بۆ داهاتووی عەرەبستانی سەعوودی دوای مردنی مەلیک سەلمان کردووە .
تاوسەندنی شەڕی نێو خۆیی لە نێوان شازادەکان و چوونە دەری شیخەکانی وەهابیەت لە دەستەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی و لە ئەنجام دا کوشتارو خۆینڕشتن لەو وڵاتە لە سەر دەستەڵات وناکۆکییەکانی ئایینزایی یەکێ لە نیگەرانییەکانی جیددیە دوای مەرگی مەلیک سەلمان ...
کۆتایی کورتە نامە/310