١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٥٥
دوو تەقینەوە لە پێتەختی ئێراق

تەقینەوەکانی ترۆریستی لە بەغدا ، پێتەختی ئێراق ، چەند کوژراو و برینداری لێکەوتە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری دەنگ وباسی ئەلعەهدی لوبنان ، ڕۆژی یەکشەممە لە تەقینەوەیەکی ترۆریستی لە ناوچەی " شیخ حەمەد" هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدا یەک کەس کوژراوە وحەوت کەسی دیکەیش بریندار بوون .

تەقینەوەی دیکە یش لە ناوچەی "مەدائین" لە باشووری بەغدا ڕووی داوە کە دوو کوژراو و حەوت وبرینداری لێکەوتەوە . هەواڵێکی دیکە لە ئێراق باس لەوە دەکات : "محەممەد یاسین" ئەندامی ئەنجوومەنی ئۆستانی ئەنبار ڕایگەیاند هەزار و ١٥٠ بنەماڵای ئێراقی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی ئەلکەرامە و گردو پەری شاری فەللوجە لە پارێزگای ئەنباری ئێراق .

یاسین ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی بنەماڵەکانی ئاوارەی ئێراقی بۆ سەر ماڵ وحالی خۆیان دریژەی هەیە و بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار و هێزە ئاسایشییەکانی ئەم پارێزگایە ئیمکاناتی پێویستیان بۆ بنەماڵەکانی خۆیان فەراهەم کردووە .

وەزارەتی کۆچبەری ئێراق ڕایگەیاند لە مانگی ئاپریلی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠ هەزار بنەماڵەی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان لە پارێزگای ئەنبار .

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ئاپریلی ڕابردوو زیاتر لە ٢٤ هەزار و٧٠٠  خێزان بۆ ڕۆمادی ناوەندی ئەنبار و زیاتر لە ٧ هەزار و١٠٠ خێزان بۆ ناوچەی "هیت" لە ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە و سێ هەزار و٧٠٠ خێزان یش گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی "ئەلکەرمە" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی فەللوجە دا  ....

کۆتایی کورتە نامە/310