به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ته‌رمی 3 شه‌هیدی شوێنبزری سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز، به به‌شداریی به‌رپرسانی پارێزگایی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و چینه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک شه‌وی ڕابردوو/ 20ی خه‌رمانان، له ناوه‌ندنی پاراستنی ئاسه‌وار و په‌ره‌پێدانی بایه‌خه‌کانی به‌ره‌ڤانی پیرۆز له سنه به‌ڕێکران.
ته‌رمی ئه‌م 3 شه‌هیده ڕۆژی ڕابردوو کاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆ گه‌یشتنه پارێزگای کوردستان و پاش هاتنیان بۆ شاری سنه له شوێنی ناوه‌ندی پاراستنی ئاسه‌وار له لایه‌ن خه‌ڵک و به‌رپرسانی پارێزگاوه پێشوازییان لێ‌کرا.
ئه‌م شه‌هیدانه له‌و 114 شه‌هیده شوێنبزره‌ن که به‌مزووانه له سنووری ده‌ریایی کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشتنه ئێران و هاوپه‌یوه‌ند به ئۆپراسیۆنه‌کانی وه‌لفه‌جری 1، که‌ربه‌لای 4 له ناوچه‌ی "ام الرصاص" و ئۆپراسیۆنی خه‌یبه‌رن و جگه له پێشوازیی کردنیان له سنه ئه‌مڕۆ له قوروه و بیجاڕیش به‌ڕێده‌کرێن و پاش به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی عه‌ره‌فه له‌م سێ شاره‌ی پارێزگای کوردستان، بۆ تاران ده‌گواسترێنه‌وه و له‌وێدا ده‌نێژرێن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٥٢
News ID: 778317
ته‌رمی 3 شه‌هیدی شوێنبزری سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز، ئێواره‌ی شه‌ممه له ناوه‌ندنی پاراستنی ئاسه‌وار و په‌ره‌پێدانی بایه‌خه‌کانی به‌ره‌ڤانی پیرۆز له سنه به‌ڕێکران