١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٣٤
بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی بیرەوەری ١١ سیپتەمبەر لە نیۆ یۆرک لە نێو ڕێ و شۆینی توندی ئاسایشی

ڕێ و ڕەسمی پانزدەهەمین ساڵڕۆژی پەلامارەکانی ١١ سێپتەمبەر ی ٢٠٠١ ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەمریکا دا خەریکە بەڕێوە دەچێت. ئەوە یەکەم قۆناخی پەلاماری ڕاستەو خۆ لە ئەمریکا دا بوو کە بوو بە هۆی مردن و تیاچوونی نزیکەی 3000کەس .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە  لە هەواڵدەری فەرەنسا ، لە ١١ ی سیپتەمەبری ٢٠٠١ نیزیک سێ هەزار کەس کوژراون . لەو ڕۆژە دا ١٩  خۆکوژی ئەلقاعیدە  چوار فڕۆکەی موسافیر هەڵگریان ڕفاند کە دوو فڕۆکەیان تاوەرە دووانەکانی نیۆیۆرکیان دایە بەر پەلاماری خۆیان  . 

گرووپی فڕۆکە ڕفێنەکان ، فرۆکەی سێهەمیان کێشا بە  بینای پینتاگۆن، هەڵکەوتوو لە "ئێرلینگتۆن" لە ڤیرجینیا  دا . فرۆکەی چوارەمیش  ،بەڵام لە زەمینیک نزیک "شەنکسویل" لە ویلایەتی پنسیلوانیا ، خرایە خوارەوە .

ئەوە یەکەم پەلامار بۆ سەرزەمینی ئەمریکا لە دوو سەدەی ڕابردوودا بوو کە دوای ئەوە ستارتی پەلامارەکان بۆ سەر ئەفغانستان  لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠٠٣   لێدرا و زیاتر لە یەک دەیەی خایاند .

لە ڕێ وڕەسمی ئەمڕۆ کە سەرەڕای ڕێو شۆێنی تووندی ئاسایشی خەریکە بەڕێوە دەچێت ناوی قووربانیان لە " گراند زیرۆ" لە نیۆیۆرک دا دەخۆیندرێتەوە ، جێگەیەک کە وەکوو ناوەندی بازرگانی جیهانی و بە یادی قوربانیانی ئەوێ رۆنراوەو بڕیارە باراک ئۆباما ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێ وڕەسمێک دا لە پێنتاگۆن ووتار دانی هەبێت ....

کۆتایی کورتە نامە/310