لە بەشێک لە بەیاننامەکەی ڕۆژی شەمەی نووسینگەی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەو بارەوە هاتووە دەوڵەتی ئێراق بە تەوائوی کۆتایی دا بە ئامادە بوونی ئەندامانی تاقمۆکەی تێڕۆڕیستی مونافقین لە خاکی ئێراق و ئەو دوسیەیەی داخست .
ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەغدا لە دیسامبری ساڵی 2011 ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی شوێنی سێ هەزار کەس لە بەجێ ماوانی ئەندامانی ئەو گرووپە تێرۆریستیە لە ئوردوگای ئەشرەف لە پارێزگای دیالە بۆ ئوردوگای لیبرتی کە بنکەی سەربازی پێشووی ئەمریکا بوو . پێکهاتەی مونافقین بە هۆی پێشینەی جەنایی خۆی لە ئێراق ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ تووڕەیی خەڵکی ئەو وڵاتە .
دەوڵەتی ئێراق بە جاران داوای لە مونافقین کرد بوو ئەو وڵاتە بە جێ بێنن بەڵام لاگریی ئەمریکا و ئوروپا لەو گروپە پێشی گرتووە بە چوونەدەری بە تەواوی ئەو تێرۆریستانە لە خاکی ئێراق .
ئەمریکا لە کردەوەیەکی ئامانجدار لایەنگری لەو تاقمۆکە تێرۆریستیەی لە فەرمانی کاری خۆی دانابوو و سەرەڕای ئەوەی کە بەرلەوە ئەو پێکهاتەیەی لە پێڕستی تاقمە تێرۆریستیەکان دانابوو بەڵام بە لە پڕدا ئەو تاقمۆکەیەی لە پێڕست دا هێنایە دەر ولە ژێر چەتری لایەنگریی خۆی دانا .
ئێستاکە ش کاربەدەستانی ئەمریکا بە جۆرێک باسی دەکەن کە گوایا هیچ زانیاریەکیان لە کردەوەی تێرۆریستی و ڕابردووی ئەو تاقمە نیە تاقمۆکەی تێڕۆڕیستی مونافقین لە ساڵانی سەرەتایی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بە کردەوەی چەکدارانە ڕووبەڕووی نیزامی کۆماری ئیسلامی بووەوە .
ئەو تاقمۆکە تێرۆریستیە لە ماوەی ساڵانی دەیەی 1980 و دوای ئەوە بە بۆمب نانەوە و تێرۆرەکان زیاتر لە 17 هەزار قوربانی تێروریزمی بە جێ هێشت . بەڵام ئەمریکا لە هەموو ساڵانی ڕابردوودا بە فریوکاری لە باتی خەبات بە دژی تێرۆریزم سەرپۆشی داناوە تەسەر لایەنگری خۆی لە تێرۆریزم و کردەوەی تێرۆریستی مونافقینی لە ژێر ناوی چالاکی سیاسی بەڕواڵەت خەبات پاسای داوەتەوە .
ڕۆژنامەی وال ئێستریت ژورناڵ لە ئوکتوبری 1994 لە زاری هیلاری کلینتون بەربژێری هەنووکەیی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا نووسی : سەدام متمانەی بە مۆنافقین زیاتر لە ئەرتەشی خۆی هەبوو .
ئەوان بوون بە ئەرتەشی تایبەتی سەدام و لە س ەرکوتکاریەکانی دڕندانەی خەڵکی باشووری ئێراق لە ساڵی 1991 دا ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان بوو . ئێستاکەش عەرەبستان وەک هاوپەیمانی ناوچەیی ئەمریکا لەو گروپە تێرۆریستیە لایەنگری خۆی ڕاگەیاندووە تا لەوان لە پێناو جم و جووڵی ناوچەیی خۆی وەک ئامێر کەڵک وەر بگرێت .
مەک کین سنانوری ئەمریکایی و ئێد ڕویس سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا پێشوازی کرد لە گواستنەوەی دوایین تاقموکەی تێروریستی مونافقین لە ئێزراقەوە بۆ ئاڵبانی و لە بەیاننامەیەکدا جارێکی دیکە بەڵێنی ئەمریکا بۆ پاراستنی مونافقینیان وەبیرهێنایەوە .
مەک کین ڕوولە دەوڵەتی ئالبانی کە زۆرتر ئەندامانی مونافقینی لە خاکی خویدا قەبووڵ کردووە نووسی سوپاسی دەوڵەتی ئاڵبانی دەکەم کە بە قەبوول کردنی ئەو کەسانە بووە هۆی ئەوەی کە ئەو کێشە مرۆییە چارەسەر بکرێت بەڵام بڕێک لە کۆڕ و کۆمەڵە هەواڵی و سیاسیەکان بە سەرەنج بە کێشەکانی ئالبانی و ئەوەی کە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی کێشەگەلێک وەکوو هەژاری و نائەمنی دەبێتەوە بەو کارە لە لایەکی دیکەوە گرینگیان پێی دا .
بنکەی هەواڵیی بڵاڤۆکی هافینگتون پوست ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕاپۆڕتێکدا نووسی هەوڵەکانی ئالبانی لە پێناو چاکسازی و هێزمەند کردنی ڕێکخراوەکانی سیاسی ئاسایشی دادەوانی و مەدەنی ئەو وڵاتە ئەگەر بێتوو لەبەرچاو نەگیردرێت و گرینگی نەدرێت بە هەڕەشەی هاتنی ئەندامانی ئەو گرووپە تێرۆریستیە بەدناوە لە ئێراق بۆ ئەو وڵاتە لاواز دەبێت .
لاینگریی ئاشکرا و نهێنی ئەمریکا لە تاقموکەی تێرۆریستی مونافقین ئەو پەیامە دەگەینێتە گوێ کە واشنگتون هەروا پشتیوانی تاقمە تێرۆریستیەکانە و گرینگیش نیە کە ئەوان ئەندامی تاقمۆکەی تێرۆریستی مونافقینن یان ئەوەی کە تێرۆریستگەلێک لە جۆری داعش بن ....
کۆتایی کورتە نامە/310