١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٤٨
ڕەخنەی ڕوسیا لە بنپێکرانی ئاگڕ بر لە سوریا

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئاگڕ بڕ و ڕاگرتنی تووندو تیژیەیکان لە سوریا لە بیست وچوار کاژمێری ڕابردوودا حەوت حاڵەت لە بەشەکانی جۆر بەجۆری پارێزگای دیمەشق و حاڵەتێکیش لە لازقییە بنپێکراوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیتار تاس لە مۆسکۆ ، ناوەندی ڕوسیا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە نێوان لایەنە دژبەرەکان لە سوریا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە سەر وێب سایتی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاو کراوەتەوە ، ڕایگەیاند ، یەکەکانی سەر بە تاقمی نەیاری جەیشولئیسلام  دۆێشەو بەشگەلێکی ناوچەی تەل ئەلکوردی ، ئەلمحەممەدیە ، نەشیبیە و جوبار یان لە پارێزگای دیمەشق بە کەڵک وەرگرتن لە گوللـەی هاوەن و مووشەک پێکاوە .

هەروەها گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحرار وشام  لە ماوەی شەو وڕۆژی ڕابردوو بەشێکی دیکەیان لە پارێزگای دیمەشق گوللـەباران کردووە . بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا  ترۆریستان لە حەلەب ، بەشگەلێکیان هەر وەک شۆرڤا و بنجامین ، ڕاموسی ، ئاکادێمی سەربازی ئەسەد و ناوەندی بازەرگانی کاستلۆ بە مووشەک و هاوەن و گووللـەکانی تانک  داوەتە بەرئامانجی خۆیان  و هەروەها بەش گەلێکی پارێزگاکانی دیمەشق ، حەما و دەرعا یان گوللـە باران کراوە . ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوە دەکات ، هێزی ئاسمانی ڕوسیا و یەکەکانی هێزی ئاسمانی سوریا هیچ پەلامارێکیان دژی بنکەی تاقمەکانی نەیار کە چوونەتە ڕیزی ئاگڕ بر ئەنجام نەداوە .

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بە ڕاشکاوی ووتراوە کە گرووپەکانی سەربە بەرەی نۆسرە و داعش هەروا درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانی خۆیان  .....

کۆتایی کورتە نامە/310