١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٥٦
ڕەنگدانەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە بارەی حج لە میدیاکانی مەجارستان

پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی بەڕێوە چوونی حەجی ئەمسال لە میدیاکانی مەجارستان دا ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی بووە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژنامەی " مەجازنمزت" ی مەجارستان ڕاپۆرتی دا ، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی خوازیاری موحاکمەی  سەرانی سەعوودی بووە و ڕایەگیاندووە کە ئیدارەی بەڕێوە بردنی ری وڕەسمی حج  دەبێ لە دەست ئەوان بێتە دەرێ .

 ماڵپەری " هانگرین مە تر" یش نووسی ، حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆڵعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی خوازیاری پێکهاتنی  لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستەقینەکانی ئیسلامی و نێو دەوڵەتی بووە بۆ لێکدانەوەی کوشتاری زیارەتکارانی ئێرانی و غەیری ئێرانی حەجی ساڵی ڕابردوو.

ماڵپەری دەنگ و باسی هانگری ٢٤ و کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئین ئای مەجارستان یش بەشگەلێکی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە بەشەکانی جۆر بەجۆری دەنگ وباسی خۆی دا بڵاو کردۆتەوە .

ئەم میدیاگەلە بە گێرانەوە لە "حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری  ئێران  ڕایگەیاند ، ڕیاز بەرپرسی خۆێنی موسولمانانێکە کە لەساڵی ڕابردوو لە مینا ڕژاوەتە سەر عەرزی و موسولمانەکان دەبێ بەشێوەی هاوپەیمان لە دژی تاوانکاریەیکانی سەعوودییەکان هەنگاو بنین .

هەزاران زیارەتکار لە وان ٤٦٤ زیارەتکاری ئێرانی جەژنی ساڵی ڕابردوو ( ٢٤ سیپتەمبەری ٢٠١٥) خەریکی ئەنجام دانی رێ وڕەسمی حج لە سەرزوینی مینا بە هۆی بەڕێوە بەرایەتی خراپی بەرپرسانی ئالی سەعوود گیانی خۆیان لە دەست داوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310