١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٣٨
داکۆکی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە جێگیرکرانی ئاگربڕ لە سووریا

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، پێشوازی کرد لە ڕێککەوتنی ئەمریکاو ڕووسیا بۆ جێگیرکرانی ئاگربڕ لە سووریا.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو ڕووسیا لە سەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لە سووریا، ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەوەی لەتوانای دایە بۆ داکۆکی لە جێگیرکرانی ئاگربڕ لەو وڵاتەدا، ئەنجامی دەدات.

دی میستورا پێی داگرت؛ ڕێکخراوی نەتەوەکان هیوادارە ویست و ئیرادەیەک کە ئەو تەباییەی لێکەوتەوە، پاوەجێ بمێنێ چونکە ئەو تەباییە دەلاقەیەک دەکاتەوە لەڕووی گشت دەورگێڕانی هاوپێوەند بەو پرسە لەناوچەو بەدەر لەناوچەش هەتا لەو دەلاقەیە بۆ گۆڕێنی ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی سووریاو کەمکرانی توندوتیژی و ئاڵۆزییەک کە خەڵکی سووریا لەگەڵیدا بەرەوڕوون، کەڵک وەربگرن.

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا داوای لەگشت لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لە سووریا کرد، ڕەوتی دەسڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان لەناوچە گەمارۆدراوەکان ، ئاسان بکەنەوە.

دی میستورا هەروەها پێشوازی کرد لە ئامادەیی ڕووسیاو ئەمریکا بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکتردا بەئامانجی شکست پێدانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش و بەرەی نوسرە.[

پێشتر دی میستورا هیوای خواستبوو کە ڕێککەوتنی ڕووسیاو ئەمریکا بتوانێ گۆڕانێکی بەرچاو لەدەستەبەریی کۆتایی هێنان بە دوژمنکاریی و بردنە پێشی پرۆسەی سیاسی، بەدی بێنێ کە هەردووکیان بۆ کەم کردنەوەی ئێش و ئازار ومەینەتە مرۆییەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا پێویستە ....

کۆتایی کورتە نامە/310