به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بەرامبەر بەیاننامەی کۆمکاری عەرەب وتیشی : سکرتێری میسریی ڕەگەزی کۆمکاری عەرەب دەبێ ئەوە بزانێ کە سەرکردەکانی ڕژێمی ئالی سود سەرلێشێواترلەوەن کە وڵاتانی دیکەی عەرەبی لەگەڵ خۆیان هاوڕێ بکەن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی : کۆمکاری عەرەب دەبێ لەجیاتی داکۆکی کردن لە پەلامارەکانی سەربازی و ئاسایشی وناوچەیی سعودی لە یەمەن، سوریا، بەحرەین و ئێراق و بێ شیاوەتیان لە ئیدارەکردنی ڕێ وڕەسمی حەج، بیرێک بکەنەوە بۆ داکۆکی کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و هەڵس و کەوتی نادروستی سەعودی بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریزمی شەرمەزارکرد.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەی کۆتایی بۆ ئیدانەکردنی ئێران ، کۆتایی پێهات.
ئەم ئەنجومەنە بەرامبەر بە فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سەبارەت بە ڕێ وڕەسمی ساڵانەی حەج، کاردانەوەی نیشان دا .
ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، وێڕای ڕەخنە گرتن لە فەرمایشەکانی ئەم دواییەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینفلابی ئیسلامی ئیدیعای کرد ئەم چەشنە قسانە بەپێچەوانەی ڕاستییەکان و ئەو کارانەی عەرەبستان و سعودی و شای ئەم وڵاتەیە کە بۆ ئیسلام و موسوڵمانان و ڕێ وڕەسمی حەج ئەنجامی دەدەن.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سێ شەممەی ڕابردوو لە پەیامی ساڵانەی دا بۆ حاجییەکانی ماڵی خودا ، لێنەهاتوویی بەڕێوەبەرایەتی کاربەدەستانی عەرەبستانی لەبەرێوەبردنی حەجی خستەبەر گلە و گازندە و داوای لە دەوڵەتانی ئیسلامی کرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی مەککەو مەدینە ، ڕێگەچارەیەکی بنەڕەتی بدۆزنەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٢١
News ID: 778033
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : داکۆکییەکانی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لە هەوڵی ناشیاوی سعودی ، ئەم یەکێتییەی بە بێ ئیعتبارتر لە هەر سەردەمێکی ڕابردوو وەسف کرد.