بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "سەوتولمەنامە" شێعەکانی بەحەرین پێنج شەممەی شەو لە ساڵرۆژی شەهید بوونی ئیمام باقر (ع) ئیمامی پێنجەمی شێعەکان بە درێژەی مانگرتن لە بەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم ڕێ و ڕەسمی شێن گێڕی و ماتەمینیان بەڕێوەبرد.
مانگرتنی خەڵکی بەحرەین لە بەردەم ماڵی رێبەری شێعەکانی ئەو وڵاتە دوابەدوای سەندنەوەی مافی هاوڵاتیی ناوبراو لە لایەن دادگای ئالی خەلیفەوە هەروا بەردەوامە.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە لە کاتی دەسپێکی مانگرتنەکەی خەڵکی بەحرەین لە بەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم لەشکریانی ئالی خەلیفە ناوچەی ئەلدرازیان گەمارۆ داوە.
بە پێی هەواڵێک دیکە لە بەحرەین دادگای کەتنی بەحرەین دادگایی کردنی شێخ فازڵ ئەلزاکی ئەندامی شاندی ناوەندیی ئەنجومەنی زانایان و شێخ محەممەد شەهابی سەرۆکی حەوزەی علمیەی ئیمام باقر (ع) یان تا 21ی سێپتامبر دواخست.
دادگای بەحرەین هەرچەشنە بارمتە دانانێک بۆ ئازادی ئەو دوو مامۆستا شێعەیە ڕەت کردوەتەوە.
ئەو دو مامۆستایە هاوڕێ لەگەڵ ژمارێکی زۆر لە مامۆستایانی شێعە بە تۆمەتی گردبوونەوە لەشاری ئەلدراز و لە بەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم دادگەیی دەکرێن....
کۆتایی کورتە نامە/310
٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٥٧
News ID: 777918
مانگرتنی خەڵکی بەحرەین لە بەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم رێبەری شێعەکانی ئەو وڵاتە هەروا درێژەی هەیە.