به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی وه‌لی فه‌قێ له کوردستان، ئایه‌توڵڵا سه‌یید محه‌مه‌د حوسێنی شاهروودی له ڕێوڕه‌سمی یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی ئایینی و ڕێزگرتن له شه‌هید مامۆستا مه‌ڵا محه‌مه‌د مه‌حموودی و حه‌وت که‌س له مامۆستایانی ئایینی شه‌هیدی شاری بانه به پیرۆزباییکردن به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی مانگی زی حه‌ججه، ڕایگه‌یاند: شه‌هیدان باشترین مامه‌ڵه‌که‌ران له‌گه‌ڵ خودان و شه‌هاده‌ت به‌رزترین خێر و پاداشتێکه که خودا له دونیا ده‌یداته به‌نده‌کانی خۆی، چون شه‌هیدان هه‌میشه زیندوو و کاریگه‌ردانه‌رن.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له کوردستان ئاماژه‌ی به ده‌وری گرینگ و کاریگه‌ریدانه‌ری زانایان و مامۆستایانی ئایینی له کۆمه‌ڵگا له بواره جیهانییه‌کانه‌وه دا و ڕوونی کرده‌وه: له حه‌دیسدا هاتووه که پێنووسی زانایان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌هیدێک که له‌ڕێگای خودادا شه‌ڕ ده‌کات، له ڕۆژی قه‌یامه‌تدا پێکه‌وه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن، پێنووسی زانایانی ئایینی له خوێنی شه‌هیدان به‌نرختره.
ناوبراو له شه‌هید مامۆستا مه‌ڵا محه‌مه‌د مه‌حموودی وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی هه‌ڵکه‌وتوو ناوده‌بات و وتی: بۆ شه‌هاده‌ت، بارودۆخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیاریکراو پێویسته که ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژێردرانه.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له کوردستان، دابینکردنی بارودۆخی ژیانی مامۆستایانی ئایینی به‌گرینگ زانی و ڕوونی کرده‌وه: له ئاستی توانا و له چوارچێوه‌ی یاسادا، پێداگری بۆ بیمه‌کرانی مامۆستایانی ئایینی و باشتربوونه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانیان ده‌که‌ین تا هه‌لی درێژه‌دان به خوێندن بۆ ئه‌م چینه بڕه‌خسێت و ئه‌وانیش ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی ڕه‌ساڵه‌تی خۆیان هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن.
ئایه‌توڵڵا حوسێنی شاهروودی ئاماژه‌یان به تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خلاقییه‌کانی شه‌هید مه‌لا محه‌مه‌د مه‌حموودی دا و زیادی کرد: ئه‌م شه‌هیده پایه‌به‌رزه له نووسراوه‌کانی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه که ناتوانێ له به‌رانبه‌ر جینایاتی دوژمنانی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی بێده‌نگ بم و وه‌هابوو که‌ئه‌م شه‌هیده به‌بۆنه‌ی خۆشه‌ویستییه‌ک له به خودا له دڵیدابوو، شه‌هید کرا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٣٢
News ID: 777323
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له کوردستان به ئاماژه به جینایات و پیلانگێڕییه‌کانی دوژمنان بۆ به‌ره‌نگاری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام وتی: دوژمنان به‌دوای شڵه‌ژاندن و درووست‌کردنی کێشه بۆ موسڵمانانن و ئه‌م دوژمنییه له وته‌ی توند و قیناویی ئه‌وان سه‌رچاوه ده‌گرێت.