٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٥٤
ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی لەهەمبەر ئینتفازەدا ڕاوەستاوە

بڕیارەکانی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی لەدژ موقاوەمەی خەڵکی فەلەستین هەورا بەردەوامەو لەو چوارچێوەدا ئەو دامەزراوە سیاسەتی چەکداماڵینی خەڵکی لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنی دەس پێ کردووە.

دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر لەپێناو چەکداماڵینی خەڵکی لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، بەرنامەیەکی لەژێر ناوی کۆکردنەوەی چەکئامێرەکانی بەناو بێ ئیزننامەی خستووەتە نێو بەرنامەی کارەوە کە جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە، توڕەیی فەلەستینییەکانی بەدواوە بووە.

پۆلیسی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر پێی داگرتووە، شێلگیرانە درێژە دەدات بە جێ بەجێ کردنی بەرنامەی پشکنینی ماڵەکان لەدووی چەکەمەنی هەتا ئەو چەکئامێرانەی لەدەست خەڵک و ئەندامانی بزووتنەوە فەلەستینییەکان دایە، کۆبکەنەوە.

گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینییەکان هەردەم ڕەخنەگری هاوکاری ئاسایشیی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەگەڵ رژیمی داگیرکەری زایۆنی بوون و ئەو هاوکارییە ئاسایشییە، بەگرینگترین لەمپەر دەزانن لەبەردەم هەڵمەتی دژە زایۆنیستی.

شیاوی ئاماژەیە، گرتووخانە و زیندانەکانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، پڕە لە خەباتکارانی گرووپە جیاجیاکانی موقاوەمەی فەلەستین کە پێش ئەنجامدانی هەڵمەتی دژە زایۆنیستی لەلایەن دەزگەی خۆبەڕێوەبەر گیراون.

بەتاووتوێی کردەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی کە پاش ڕەوتی سازان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وگرێدانی پەیمانی ئۆسلۆ دامەزرا، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە چالاکییەکانی ئەو دامەزراوە تەنیا لەئاراستەی بردنەپێشی سیاسەتی پاوانخوازانە و سەرکوتکارانە و ئاژاوەگێڕانەی رژیمی زایۆنیستی لە سەرزەوینی فەلەستینە.

پەیمانی ئۆسلۆ لە ساڵی١٩٩٣دا لەنێوان بەرپرسانی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین و بەرپرسانی رژیمی زایۆنیستی مۆرکرا و پاشان، لە ساڵی١٩٩٤دا دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی کە کەمترین دەسەڵاتی هەیە ، بەکردەوە دامەزرا. لەو ڕووەوە دەکرێ بگوترێ کە دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی ، بەدیهاتوو و سەرچاوەگرتوو لە ڕەوتی سازانەو لەو ڕووەوە، هیچ شەرعییەتێکی لای گەلی فەلەستین نەبووە.

درێژەی کردەکانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی لەمەڕ گرتن و زیندانی کردنی چالاکوانانی فەلەستینی و چەکداماڵینی هێزە خۆڕاگرەکانی دژ بە زایۆنیستەکان و دەورگێڕانی ناکارا لە واری سیاسیی فەلەستین کە بەکردەوە ئەو دامەزراوەی وەک لەمپەرێک لەبەردەم پێکهاتنی یەکڕیزی لەنێوان فەلەستینییەکان لێکردووە، بووەتە مایەی ڕق و نەفرەتی زیاتری گەلی فەلەستین لەدژ ئەو دامەزراوەیە.

دەسەڵات خوازی و لەهەمان کاتدا پاوانخوازیی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی پێشاندەری ئەوەیە کە ئەو دامەزراوەیە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پاراستنی ، هیچ ترسێکی نییە لەوەی ئارمانجی فەلەستین بەتاڵان ببات.

بەبڕوای فەلەستینییەکان، ئەگەر دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی خوازیاری خودانەتی پلەوپێگەیەک لەنیو خەڵکی فەلەستینە، دەبێ بە پێداچوونەوە بە ڕەفتارەکانی و کۆتایی هێنان بە سیاسەتی پاوانخوازانەو ناکارای لەواری سیاسی فەلەستین خۆی ڕێک بخات لەگەڵ موقاوەمەی گەلی فەلەستین لەهەمبەر رژیمی زایۆنیدا.

خەڵکی فەلەستین بەلەبەرچاو گرتنی دەسکەوتەکانی موقاوەمە کە زیانی قورسی لەبواری سیاسی وسەربازیدا بەسەر رژیمی زایۆنیستی داسەپاندووە لەچەند ساڵی رابردوودا ، تاکەڕێکاری گەیشتن بەئارمانجەکانیان ، درێژەدان بە موقاوەمەو خۆڕاگری لەهەمبەر رژیمی زایۆنی دەزانن.

پاشەکشە کردن بە رژیمی زایۆنیستی لەناوچەی غەززە لە ساڵی٢٠٠٥داو تێکشکاندن و شکست پێهێنان بەو رژیمە داگیرکەرە لە گەیشتن بەئامانجەکانی لە سێ شەڕێکدا کە ئەو رژیمە لەچەند ساڵی رابردوودا بەدژ غەززە هەڵی هایساند، سەلماندی کە ئەوە، موقاوەمەیە کە بواری  بۆ هاتنەدی ئارمانجی فەلەستین و بەرزکردنەوەی فەلەستینییەکان هەموار کردووە.

ئیرادەی جیددی فەلەستینییەکان لە درێژەدان بە ئینتفازە پێشاندەری ئەوەیە کە خۆش خزمەتییەکانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر بە رژیمی زایۆنیستی بەئامانجی ڕاگرتنی ئیتفازەی گەلی فەلەستینیش نەیتوانیوە تەگەرە بخاتە بەردەم درێژەی ڕێبازی موقاوەمەی دژە زایۆنی لە فەلەستیندا....

کۆتایی کورتە نامە/310