ئەهلو بەیت(ع) ، ابنامهسعوود بارزانی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا و له دوو ڕاگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا که له مه‌ودایێکی زه‌مه‌نی نزیک له‌یه‌ک بڵاویانی کرده‌وه، له‌سه‌ر پێویستیی دانیشتنی هاوبه‌شی پارته‌کان و هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرد. ناوبراو ئامانج له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دانیشتنانه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک به مه‌به‌ستی چوونه‌ده‌ره‌وه له قه‌یران و ڕاوه‌ستانی سیاسیی ئێستا له هه‌رێم و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر پرسی دیاریکردنی چاره‌نووسی کورده‌کان له عێراق و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان (که بریتین له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان که له‌دوای هێرشی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه و کورده‌کان ئه‌م ناوچانه وه‌کوو به‌شێکی په‌یوه‌ست به کوردستان ده‌زانن) ڕایگه‌یاند. مه‌سعوود بارزانی، فوئاد حوسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی ڕاسپارد تا له‌گه‌ڵ هه‌موو پارت و هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت چوار پارتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامیی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوپێکه‌وتن و دانوستان ئه‌نجام بدات. نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو به‌رپرس هه‌ڵبژێردرا که وێڕای ئاگاداربوونه‌وه له هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارته‌کان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مژاری پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، قه‌یرانی په‌رله‌مانی کوردستان (که به‌هۆی ناکۆکییه سیاسییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمانی مه‌سعوود بارزانی و به به‌رگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و په‌رله‌مانه بۆ هه‌ولێر، داخرا) هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شداریکردن له ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی (به‌پێی بڕیاری پارتی دیموکرات، وه‌زیره‌کانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مان ده‌رکران) و مژاری به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وان بگه‌نه ئه‌نجامێکی گشتگیر و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسیی ئێستا.
له‌م نووسراوه‌دا نووسه‌ر هه‌وڵی داوه که به‌م پرسیاره کورته وه‌ڵامێک بداته‌وه که ئه‌و هۆکارانه‌ی که مه‌سعوود بارزانی هان دا له‌م ماوه کاتییه دیاریکراوه‌دا ڕوو بکاته دانوستانکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چییه؟ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت هۆکاره سه‌ره‌کیی و کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر بڕیاری ناوبراو بۆ جێبه‌جی کردنی ئه‌وهه‌وڵه سیاسییانه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدرا، پۆلێنبه‌ندی بکه‌ین، ده‌توانین به‌سه‌ر سێ به‌شی جیاواز واتا بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی کوردستان، بارودۆخی گشتیی عێراق و بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی دابه‌شی بکه‌ین.
گۆڕینی هاوسه‌نگیی سیاسی و نیگه‌رانییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان
دوابه‌دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی ناسراو به "چاکسازیی" له یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ساڵی 2009 و چالاکیی ئه‌م به‌ره به‌ربڵاوه له‌ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ڕێبه‌ری که‌سی دووهه‌می یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که که‌سێک جگه له نه‌وشیروان موسته‌فا، سیاسه‌توانی ناسراو له هه‌رێمی کوردستان نه‌بوو، له‌وانه‌یه بتوانرێت بوترێت که تاکه پارتێک که سه‌ره‌ڕای ئه‌و دژایه‌تییه توندانه‌ی که له‌بواری ئیدئۆلۆژیکی و ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه نوێیانه هه‌یبوو و له‌م ڕووداوه سیاسییه سه‌رخۆش بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی بوو. له‌دوای ساڵی 1991 که به‌شێک له باکووری عێراق له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه و پاشان ئه‌م ناوچانه له‌ژێر ناوی سیاسی و مافیی هه‌رێمی کوردستان له یاسای بنه‌ڕه‌تیی عێراقدا له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه جێگه‌ی خۆی کرده‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی وه‌کوو تاکه لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆی له کێبه‌رکێ کوردییه‌کان له به‌غدا ده‌دی. پارتی دیموکرات له‌دوای ڕوودانی جیابوونه‌وه له یه‌کێتیی نیشتمانی، ناوماڵی لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆی به شڵه‌ژاو دی و خۆی وه‌کوو به‌ناوبانگترین و به‌هێزترین ئه‌کته‌ر له ئاستی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری زۆرینه‌ی کورده‌کان له ئاستی سیاسیی عێراق ده‌دی. هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش که پارتی دیموکراتیش زۆربه‌ی کورسییه‌کانی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و ئیدعایه پشتڕاست کرده‌وه و مه‌سعوود بارزانی و پارته‌که‌ی به نزیکبوونه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و په‌راوێزخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، شه‌ڕێکی میدیایی و ده‌روونیی به‌ربڵاو له‌دژی هه‌ردوو پارته‌که به شێوه‌ی جۆراوجۆر، هه‌وڵیان بۆ زۆرترکردنه‌وه‌ی کێشه سیاسییه‌کان له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی خۆی واته سلێمانی بوو. به ڕووانگه‌یه‌کی نوێ که یه‌کێتیی نیشتمانی له‌دوای شکستهێنانی قورس له په‌رله‌مانی کوردستان گرتیه‌به‌ر و نزیکبوونه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه له چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان که جۆرێک له شوێنکه‌وتنی ئه‌م پارته له ئاکاری ناوه‌ندی یه‌کێتیی ده‌بینرا و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، سووربوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و ڕادیکاڵانه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ناوبراو له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵات، ئه‌م خۆشییه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان هێنده‌ی نه‌خایاند. به په‌ککه‌وتنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه که به‌پێی ڕێککه‌وتننامه سیاسییه‌کان بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له حکوومه‌تی نوێ، سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و پارته گه‌یشته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌رکردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و وه‌رنه‌گرتنی پێشنیاری پارتی دیموکرات له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاده‌ستکردنی هه‌ندێک له پۆسته په‌رله‌مانی و ده‌وڵه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه، ده‌توانن بڵێین که پارتی دیموکرات، دۆڕاوی سه‌ره‌کیی قهپاتێکی سیاسی بوو که خۆی هۆکاری بوو و ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتژیک له‌نێوان دوو پارتی به‌رانبه‌ر واته یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕێکه‌وتی 28ی گوڵانی 1395ی هه‌تاوی/ 17ی مه‌ی 2016 نیشانده‌ری ئه‌و ڕووداوه بوو. ئه‌م ڕێککه‌وتنه، هاوکێشه‌کان و هاوسه‌نگییه سیاسییه‌کانی نێو هه‌رێمی کوردستانی گۆڕا. ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێ به پێکهێنانی ڕێبه‌رایه‌تییه‌کی هاوبه‌شی پارته‌که و فراکسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شۆراکانی پارێزگایی، ئهکگرتوویی و تێکه‌ڵییه‌کی به هه‌موو واتاکانه. له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێککه‌وتنه، دوو پارته‌که بوون به ڕه‌وتی زۆرینه له هه‌رێمی کوردستان و خاوه‌نی زۆرینه‌ی کورسیی کورده‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوون (له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، کورسییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی 18 کورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 24 کورسی و کۆی گشتیی کورسییه‌کانی ئه‌م دوو پارته ده‌گاته 42 کورسی له به‌رانبه‌ر 38 کورسیی پارتی دیموکراتی کوردستان/ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کورسییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان 11 و کورسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 9 کورسی و کۆی گشتیی کورسییه‌کانی هه‌ر دوو پارته‌که ده‌گاته 20 کورسی له به‌رانبه‌ر 17 کورسیی پارتی دیموکراتی کوردستان). هاوپه‌یمانیی نوێی ناوچه‌ی سه‌وز (پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌کانی ته‌نیشتیه‌وه که به‌شێوه‌ی گشتی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه) له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندنه. به یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی یه‌کبوونی پارتی ئایندهی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی قادر عه‌زیز له یه‌کێتیی نیشتمانی (ئه‌م پارته به‌ناوی پارتی زه‌حمه‌تکێشان له یه‌کێتیی نیشتمانی جیا بووبووه‌وه و دیسان هاته‌وه ئامێزی پارتی سه‌ره‌کیی خۆی و له په‌رله‌مانی کوردستان خاوه‌ن یه‌ک کورسییه)، ئه‌م هاوپه‌یمانییه، ڕێگای خۆی بۆ سه‌قامگیرکردن وه‌کوو پارتی زۆرینه له هه‌رێمی کوردستان ده‌پێوێت.
بارودۆخی ئێستا به‌لای پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه خۆش نه‌بوو و سه‌ره‌ڕای جه‌ختکردن و سووربوونی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر قبووڵ نه‌کردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه و به فه‌رمی نه‌ناسانی سه‌رۆکایه‌تی و لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌کێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی له‌ژێر ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نه له‌ژێر ناوی ڕێبه‌رایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ لای ئه‌م دوو پارته نارد و له‌ئاکامدا، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ریی هاوبه‌شی ئه‌وان چاوپێکه‌وتنی کرد. به‌ڵام پرسیار لێره‌دایه که ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ پێشنیاری نوێ بۆلای پارته به‌رانبه‌ره‌کان ڕۆیشتووه یان ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌و پارته‌ی به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره هان داوه.
له‌دوای شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کان و هاوکێشه پێشبینیکراوه‌کان له داهاتوودا، به‌تایبه‌ت گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش که کورده‌کان به‌شێکی به‌رچاویان تێدا هه‌بوو، ده‌ست ده‌ده‌ینه شیکردنه‌وه‌ی مژاری ئاماژه‌پێکراو له سه‌ره‌وه.
کورده‌کان و به‌غدا؛ گۆڕینی هاوکێشیی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان و کێبه‌رکێی کورده‌کان له پێته‌ختی عێراقدا
له ئاستی سیاسی و سه‌ربازیی عێراقیش گۆڕانکارییه‌کان به‌شێوه‌یه‌که که بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوکێی مه‌سعوود بارزانی. له‌م به‌شه‌دا ده‌بێ دیسانه‌وه ئاماژه‌یه‌ک به یه‌کگرتوویی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ین. نوێنه‌رێک که هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی به‌ته‌واوی جیاوازی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یه و ڕوانینێکی عێراقیتریان له‌چاو پارتی دیموکرات هه‌یه. سه‌فه‌ری لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م دوو پارته بۆ به‌غدا و سه‌ردانکردن و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و پارت و ڕه‌وته سیاسییه به‌ناوبانگه سوننه و شیعه‌کان به‌تایبه‌ت سه‌ردانکردن و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی ده‌عوه به سه‌رۆکایه‌تیی نووری مالیکی که سه‌ره‌کیترین هێز له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌کوو فراکسیۆنی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که ده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بووه هۆی دڵه‌ڕاوکێی پارتی دیموکرات و ڕێبه‌ره‌که‌ی. ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیانه به سه‌فه‌ری مالکی بۆ سلێمانی و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌فه‌رنه‌کردن بۆ هه‌ولێر و گومانلێدانهکان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاوپهیمانبوونی ئه‌و دوو پارته کوردییه له‌گه‌ڵ مالیکی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق به‌هێزتر بوو.
نزیکبوونی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ و ترسی مه‌سعوود بارزانی له ناکۆکی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر خاک
هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان که هیچیان به‌لای مه‌سعوود بارزانییه‌وه خۆش نه‌بوون، نزیکبووونی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش و سه‌رکه‌وتنه مه‌یدانییه‌کانی هێزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپه و هه‌ناردنی هێز بۆ ده‌ورووبه‌ری نه‌ینه‌وا و نزیکیی مووسڵ له‌حاڵێکدایه که هێشتا بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیوه گه‌ره‌نتییه‌کی عێراقی و نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان که له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانن، وه‌ربگرێت. به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی عێراق هه‌تا کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ماده‌ی 140 و دیاریکردنی چاره‌نووسی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌بواری دابه‌شکارییه سیاسی و ئیدارییه‌کان، ده‌بێ ئه‌م ناوچانه له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وه‌تی ناوه‌ندیدا بن، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه کهوتوونهتۆ ده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ڕێبه‌ری سیاسیی کورد ئاماده‌ی پاشه‌کشه‌پێکردن به‌م هێزانه له‌و ناوچانه نییه و به جه‌ختکردن له‌سه‌ر کوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه، هه‌وڵ بۆ لکاندنی ئه‌و ناوچانه به هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی دیاریکردنی چاره‌نووس له‌و ناوچانه ده‌دا. بارزانی له مانگانی ڕابردوو و له هه‌موو دیداره‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و جیهانی به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌سه‌ر پێویستیی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مووسڵ له‌پاش داعش و پێش ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره جه‌ختی کردووه. به‌ڵام هیچ وڵامێکی ڕوون به‌و پرسیاره نه‌دراوه‌ته‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کان بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له هه‌موو بواره‌کان به‌تایبه‌ت کێشه‌ی خاک و دارایی جه‌ختیان کردووه‌ته‌وه.
بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان که له‌لایه‌ن ڕه‌وته نه‌یاره‌کانی ناوبراوه‌وه و به‌هۆی دواییهاتنی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی له ساڵی 2015دا تووشی قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌تی یاسایی هاتووه و داخرانی په‌رله‌مانیش له ئاکامه‌کانی ئه‌م کێشه و ته‌نگه‌ژه به ئه‌ژمار دێت، بۆ به‌رگری له بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به لکاندنیناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، پێویستی به پشتیوانییه‌کی کوردستانییه که بارودۆخی ئێستا نه‌ته‌نیا به بارودۆخی خوازراوی مه‌سعوود بارزانی نزیک نییه، به‌ڵکوو زۆریش لێی دووره و ڕوودانی ته‌نگه‌ژه سه‌ربازییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌دوای ئازادکردنه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگاری نه‌ینه‌وا به له‌به‌رچاوگرتنی جه‌ختکردنی پرۆتۆکۆلی واژۆکراوی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ واشتنۆن له‌سه‌ر پێویستیی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌و پارێزگایه له‌دوای شکستهێنان به داعش، دوور له بیر نییه و ده‌وڵه‌ته بیانییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه که له وه‌ها مشتومڕێک هیچ کات به‌غدا له به‌رانبه‌ر هه‌ولێر ته‌نیا ناهێڵێت و له‌پاڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌بن.
دواییهاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و دێوه‌زمه‌ی دوای داعش له هه‌ولێر
له‌دوای هێرشی داعش بۆسه‌ر عێراق و پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی به‌ربڵاو له وڵاته‌کان به ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه، کورده‌کان وه‌کوو هێزی وشکانیی ئه‌م هاوپه‌یمانییه له باکووری عێراق زۆرترین قازانجیان له بارودۆخی نوێ برد. هاتنی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له یارمه‌تییه‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی جیهانی و هه‌ناردنی فێرکار و ڕاوێژکارانی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی فێرکردن و یارمه‌تیگه‌یاندن به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له به‌رانبه‌ر داعش و دروستبوونی بنکه سه‌ربازی و زانیارییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی له هه‌رێمی کوردستان، بارودۆخێکی نوێ بوو که له‌وانه‌یه له‌پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش، وه‌کوو خه‌ونێک بۆ کورده‌کان به ئه‌ژمار ده‌هات، به‌ڵام ئه‌م نیگه‌رانییانه له‌لای کورده‌کان هه‌یه که به دواییهاتنی ئه‌م قۆناغه، ئیدی ئه‌و پێگه و ڕۆڵه بۆ ئه‌وان دیاری نه‌کرێت و په‌راوێز بخرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و بارودۆخی نوێ که پێگه‌ی کورده‌کانی له ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا گۆڕی، کاریگه‌رییه‌کانی خۆی له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و له ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌کانی نێو هێزه به‌رانبه‌ره‌کان له‌م هه‌رێمه به‌جێ هێشت و هه‌ندێک له ڕه‌وته سیاسییه‌کان له‌سه‌ر پێویستیی به‌دواخستنی ئه‌و مژارانه‌ی که بووونه‌ته جێی ناکۆکی وه‌کوو سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و مانه‌وه‌ی بارزارنی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، یاسای بنه‌ڕه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، ڕوونکردنه‌وه له داهاته نه‌وتییه‌کان و ئاشکراکردنی دۆسیه گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئابوورری و ئیداری و چه‌ندین مژاری دیکه جه‌ختیان کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه‌ی که له ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له مژاری داعش و هاوکێشه نوێیه سیاسییه‌کان له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ڕوویداوه، نیگه‌رانییه‌کان له‌لای ڕێبه‌رێکی سیاسی له هه‌ولێر که له‌ده‌ستی پارتی دیموکراتدایه، بۆ قۆناغی پاش داعش، زۆرتر له پێش ئاشکرایه.
بارزانی و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به مه‌به‌ستی پاراستنی پێگه‌ی خۆی
له‌ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ڕابردوودا میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕێبه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، واته نه‌وشیروان موسته‌فایان کرده ئامانجی هه‌ره توندی بانگه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندن و هه‌تا ئاستی وه‌کوو تیرۆریست ناساندنی ئه‌و چوونه پێشه‌وه و له یه‌کێک له دادگاکانی هه‌ولێریش پێش له واژۆی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان،له دۆسیه‌یه‌کدا حوکمی قۆڵبه‌ستکرانیان بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌رکرد که تۆمه‌ته‌کانی ناوبراو په‌یوه‌ندی به یاسای به‌رگری له تیرۆره‌وه هه‌بوو، و له به‌رانبه‌ریشدا، میدیاکان و به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کاردانه‌وه‌یان نیشان دا و خوازیاری تۆمارکردنی سکاڵا له‌سه‌ر مه‌سعوود بارزانی له دادگا به تۆمه‌تی خیانه‌ت بوون. هیچ که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوو له وه‌ها بارودۆخێکدا مه‌سعوود بارزانی، نێردراوهیهک بۆلای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دیکه‌ی پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت تاکوو سه‌باره‌ت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و کۆتایی هێنان به ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌کانی ئێستا و گه‌یشتن به ڕێککهوتننێک له‌سه‌ر بابه‌تی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاوێژ بکات. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرا که نێردراوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که به ڕوانینێک بۆ شێوه‌ی وتار و په‌یامه‌کانی ناوبراو ده‌بێ وه‌کوو نێردراوه‌ی ڕێبه‌ری پارتی دیموکرات ناوی لێ ببرێت، چه‌ن پێشنیارێکی نوێی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی نێوان پارته سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ببێت که بوو به‌هۆی په‌ک که‌وتنی په‌رله‌مان و ئیفلیج بوونی حکوومه‌ت و هه‌روه‌ها دابڕانی نێوان پارته سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی خۆی. به‌ڵام له خولی یه‌که‌می چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتیی نیشتمانی و پارته ئیسلامییه‌کان و دیکه‌ی پارته‌کان که له‌گه‌ڵیاندا دیدار و چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دراوه، لێدوانه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کان باس له داڕشتنی مژار یان پێشنیارێکی نوێ ناکه‌ن و زۆرتر، ئاڵوگۆڕیی بیروڕا و جه‌ختکردنه‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی پارته‌کان بووه و ته‌نیا له میدیاکاندا خراوه‌ته ڕوو که فوئاد حوسێن له دیدار له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراییم ئه‌حمه‌د، پێشنیاری ڕاده‌ستکردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی به‌م پارت‌و و له به‌رانبه‌ردا، دیاریکردنی جێگری دووهه‌م بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و ڕاده‌ستکردنی ئه‌و پۆسته به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی خستووه‌ته ڕوو که ئه‌م پێشنیاره له‌لایه‌ن ناوبراوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و نووسینگه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌ڕێگای گفتوگۆوه به کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان جه‌ختی کردووه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌شێوه‌ی فه‌رمی جه‌ختی کرد که سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته پێشووه‌کانی خۆی و به مه‌رجێک به گۆڕینی یووسف محه‌مه‌د سادق له سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ڕازی ده‌بێ که چالاکییه‌کانی په‌رله‌مان به سه‌رۆکایه‌تیی ناوبراو سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه و په‌رله‌مان پرسی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم یه‌کلایی بکاته‌وه و ڕێگه بدات که مه‌سعوود بارزانی به مه‌رجی که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌تا یه‌کساڵ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بمێنێته‌وه و له‌دوای کۆتایی هێنان به‌م ناکۆکییه، سه‌رۆکی په‌رله‌مان بگۆڕدرێت. ئه‌و شته‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌رپرسانی پارته‌کان و ڕاپۆرته میدیاییه حیزبی و سه‌ربه‌خۆکان ده‌بینرێ، سه‌رنه‌که‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کانی نێوان پارته‌کان و بێ ئاکام مانه‌وه‌ی سووڕی چاوپێکه‌وتنه‌کانی نوێنه‌ری مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته‌کانه .
هه‌نگاوی نوێی مه‌سعوود بارزانی له ناردنی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ لای پارته‌کان، ڕوانگه‌یه‌کی نوێ و پێداچوونهخوازانه نییه، به‌ڵکوو په‌نابردن بۆ دانوستانه‌کان به ئامانجی پاراستنی پێگه‌ی خۆی و پارتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له بارودۆخی ئێستای ناوخۆیی و نێونهتهوهیییه و ئه‌م هه‌لومه‌رجانه وه‌کوو کاتالیزۆرێکی به‌هێز له‌م بارودۆخه‌دا کار ده‌کات که ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له داڕشتنی زه‌مه‌نبه‌ندی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌گێڕێت و له ماوه‌ی ڕۆژان و حه‌وته‌کانی داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت که ئایا ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌توانێ به‌که‌ڵک بێ یان نا.....
کۆتایی کورتە نامە/310
دانوستانه‌کانی بارزانی له‌گه‌ڵ پارته‌کان، ڕوانگه‌یه‌کی نوێخوازانه یان هه‌وڵێک بۆ پاراستنی پێگه/ حه‌سه‌ن ساڵحی
٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٩:٠٦
News ID: 775449
عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌م نووسراوه‌دا نووسه‌ر هه‌وڵی ئەوە دەدات که وەڵامێک بەم پرسیاره کورته بداته‌وه که ئه‌و هۆکارانه‌ی له‌م ماوه کاتییه دیاریکراوه‌دا مه‌سعوود بارزانی ناچار دەکەن ڕوو بکاته دانوستانکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چییه؟