٢٨ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٥٧
کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستان لە ریف دیمەشق

ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا بە دژی تیرۆریستەکان لە ریفی دیمەشق کوژرانی ژومارێک تیرۆریستی لێکەوتەوە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانیان  لە مەزراکانی  دەرخەبیە لە ریفی دیمەشق کەوتنەبەر پەلامار  کەبە هۆیەوە دوازدە تیرۆریست کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون.

تیرۆریستانی داعشیش  دوو گوللە هاوەنیان دا بە گەڕەکی عەباسیین  لە دیمەشق .

هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ڕوژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فەرەنسا، لە ڕەوتی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر گوندی یەئر ئەلکوسا لەباشووری شاری جرابلوس  لە باکووری سوریا لانیکەم بیست کەسی سیڤیل کوژران وپەنجا کەسیش بریندار بوون  .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە پەلاماری سوپای تورکیا  بیست کەسی چەکداریش کوژران  .

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا و هێزی ئاسمانی بەناو هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ناوچەی جرابلوس سەربە پارێزگەی  حەلەب لە باکووری سوریا لە چوارشەممەی ڕابردووەوە بە ئامانجی  پاکتاو کردنی  ئەم ناوچەیە لە  ئەندامانی داعش دەستێکراوە  .

کەناڵی تەلەفزیونی سوریا ئەخبارییە  ڕۆژی پێنج شەممە سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە سوریا ڕایگەیاند: دەوڵەتی رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی سوریا درێژە پێ دەدات....

کۆتایی کورتە نامە/310