به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی فه‌رمی سووریا (سانا)، فه‌رمانده‌ی سوپای تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که هه‌وڵه‌کانی ئاسایش (هێزه ئه‌منییه کوردییه‌کانی سووریا) له شاری حه‌سه‌که سوپای ناچار کرد به کاردانه‌وه و کردنه‌ئامانج سه‌رچاوه‌ی ته‌قه‌کردنه‌که.
فه‌رمانده‌یی سوپای سووریا له به‌یاننامه‌ی خۆیدا هاوردوویه که له‌مدواییانه‌دا هێزه کوردییه‌کانی سووریا، هه‌وڵی ورووژێنه‌ریان له شاری حه‌سه‌که له‌وان هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه دوڵه‌تییه‌کان، داخستنی قوتابخانه‌کان و ناسه‌قامگیری ئه‌نجام داوه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه که ئه‌م هه‌وڵانه ورده ورده مه‌ترسیدار بووه به شێوه‌یه‌ک که شاره‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کرد و ئه‌وان هه‌ڵوێسته‌کانی سوپای سووریایان کرده ئامانجی هێرشه تۆپخانه‌یه‌کان و ئه‌م بابه‌ته بووه‌هۆی زۆربوونی کوژراوانی خه‌ڵکی سڤیل و سوپای سووریا.
فه‌رمانده‌یی سوپای سووریا زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ دامرکاندنی توندی قه‌یران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنایه‌تی بۆ شار، هێزه کوردییه‌کان هیچ وڵامێکیان نه‌داوه و درێژه‌یان دا به جه‌نایه‌ته‌کانی خۆیان و ئه‌م بابه‌ت بووه‌هۆی وڵامدانه‌وه‌ی سوپای سووریا.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ڕاگه‌یێندراوه که فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا و هێزه چه‌کداره‌کان ڕوونیش ده‌کاته‌وه که له وڵامدانه‌وه به ده‌ستدرێژی به‌رده‌وام دژی سوپای سووه‌یا و هاووڵاتیان، سوپای سووریا ده‌یه‌وێت به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژی له لایه‌ن هه‌ر گرووپ و لایه‌نێک بێت و هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ ڕێگری له ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ده‌کات تاکوو سه‌روه‌ری و یه‌کڕیزی سووریا بپارێزرێت.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که وه‌زاره‌تی به‌ره‌ڤانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که هێزه هاوپه‌یمانه‌کان فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی خۆیان بۆ پشتیوانی له ڕاوێژکارانی سه‌ربازیی چالاکی خۆی که له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا هاوکارییان هه‌یه بۆ حه‌سه‌که ناردووه. ئه‌م بابه‌ته به‌دوای بوردمانی بنکه و بارگه‌ی کورده‌کان له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی سووریا ڕووی دا.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانی دژه داعش له حاڵێکدایه که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سووریا پێش له گه‌یشتنی ئه‌وان ناوچه‌که‌یان چۆڵ کردووه.
جێف ده‌یویس، وته‌بێژی پێنتاگۆن وتی: ناردنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان بۆ پشتیوانی له هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه. ئێمه ته‌ندروستی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره ڕووداوێک له‌مباره‌وه زۆر به وردی کرده‌وه ده‌که‌ین و ئه‌وان ده‌خه‌ینه ژێر چاودێریییه‌وه. ئێمه مافی به‌ره‌ڤانی له خۆمان هه‌یه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سووریا جارێکی دیکه له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ حه‌سه‌که.
ده‌یویس وتیشی: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نائاساییه که ئێمه تا ئێستا له لایه‌ن سوپای سووریا نه‌مانبینیبوو.
ئه‌م وته‌بێژه زیادیشی کرد: هیچ که‌س بریندار نه‌بووه و هێزه ئه‌مریکاییه‌کان بۆ شوێنێک له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که گواستراونه‌ته‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٣٨
News ID: 773960
فه‌رمانده‌ی سوپای سووریا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی سوپا له ناوچه‌ی کوردنشینی حه‌سه‌که به‌هۆی ده‌ستدرێژی به‌ربڵاو و شڵه‌ژاوییه‌که که هێزه ئه‌منییه کوردییه‌کان له ناوچه‌که دروستیان کردووه.