به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له زمان بی بی سی، ئه‌مریکا له گواستنه‌وه‌ی ۱۵ که‌س له‌به‌ندکراوانی گوانتانامۆ بۆ ئیمارات هه‌واڵی دا. ئه‌مه یه‌که‌مین جاره که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌م ژماره له به‌ندکراوه‌کان یه‌کجێ ده‌گوازرێنه‌وه.
به وته‌ی پێنتاگۆن، ناردنی ئه‌م ژماره‌یه له به‌ندکراوه‌کان که ۱۲ یه‌مه‌نی و ۳ ئه‌فغانیین، ژماره‌ی به‌ندکراوه‌کانی ئه‌م زیندانه بۆ ۶۱ که‌س که‌م ده‌کاته‌وه و ئۆباما پله‌یه‌ک له داخستنی زیندانه‌که نزیک تر ده‌بێته‌وه.
بێجگه له‌مه ده‌وڵه‌تی ئۆباما داوای کردووه تاکوو ئه‌وانی دیکه‌ش بۆ به‌ندیخانه‌کانی ناوخۆی ئه‌مریکا بگوازرێنەوە، به‌ڵام کۆماری خوازه‌کان دژی ئه‌م بۆچوونه‌ن.
کێشه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌سانه به تۆمه‌تی کاری تیرۆریستی ده‌ستگیر کراون، به‌ڵام ئه‌مریکا هه‌رگیز نه‌یتوانییوه ئه‌م تۆمه‌تانه بسەلمێنێ.
زیندانی گوانتانامۆ له بنکه‌ی ده‌ریایی ئه‌مریکا له دوڕگه‌ی گوانتانامۆی وڵاتی کوبا دایه، ئه‌م به‌ندیخانه‌یە له دوای ڕووداوه‌که‌ی ۱۱ سیپتامبره‌وه به فه‌رمانی جۆرج بۆش دروست کرا و دواتر به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌کانی، ناوبانگی جیهانی دەرکرد.
ئه‌م به‌ندیخانه‌یە که تێچووی ڕاگرتنی ساڵانه‌ی به‌ند کراوه‌کانی ۴۴۵ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکییە، کاتی خۆی ۷۰۰ به‌ندکراوی به تۆمه‌تی تیرۆر، تێدا زیندانی بووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:٣٨
News ID: 772604
زیندانی گوانتانامۆ بۆ یه‌که‌مین جار له ۸ ساڵی ڕابردوودا، ۱۵ به‌ندکراوی بۆ وڵاتێکی سێهه‌م نارد و به‌م جۆره‌ش ڕێژه‌ی به‌ندکراوه‌کانی ئه‌م زیندانه به ئاستێکی به‌رچاو که‌می کرد.