به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە نوسینگەی خۆی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆرکوری بوکێر دیداری کرد و لەو دیدارە دا شەڕی ئازاد کردنی موسڵ و قۆناغی پاش داعشیان بەیەکەوە لێکدایەوە.
عیمار حەکیم پێداگری کرد لەسەر پێنج یەکەمایەتی سەرەکی قۆناغی پاش داعش کە بریتین لە ستراتژی ئاسایشی کە پشت بەستویە بە هەوڵە ئەمنی و هەواگرییەکان پاش ئازادکردنی ناوچەکان و پلانی گشتداگر بۆ تەواوی عێراقییەکان لە رێگەی فڕاکسیۆنێکی واوە نەتەوەیی و ئاوەدان کردنەوەی شارەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان .
ئەو کاربەدەستە عێراقییە جەختیشی کرد لەسەر گرنگی دامەزراندنی پەیوەندییەکی ستراتژیک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان لە پێناو قازانجی دوو لایەن و بە گوێرەی جێگە و پێگەی مێژوویی عێراق و ڕۆڵەکەی لە ناوچەکە دا.
هەر لەم پەیوەندییە دا سیناتۆری ئەمریکیش بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ رێبەرایەتی ژیرانەی عیمار حەکیم وتی ناوبراو بە خستنەڕووی وانگەی گشتداگر و رێگەچارەکانی کە واقعی عێراقیان لەبەرچاوە سەرچاوە و کانگای هیوایە بۆ دەربازکردنی ئاستەنگەکان.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکیە رۆژی ڕابردووش جەختی کرد لەسەر پشتیوانی دەوڵەتی ئەمریکا لە دەوڵەتی ئێستای عێراق لە شەڕی تیرۆریستان دا و وتی هەڵسوکەوتە ژیرانەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئاستەنگ و رووداوەکان جێگای سیتایش کردنە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:٢٥
News ID: 772599
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکان کرد تەنیا واز نەهێنێ بە شەرمەزار کردنی ڕووداوەکانی بەحرەین.