به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له زمان په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌س، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سوپای کوردستان له شاری سه‌قز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ڕوون بوویه‌وه که ئه‌م ئۆتۆمبیله دوو دیپلۆماتی باڵای فه‌ڕه‌نسی و بریتانی پێیه.
ئه‌م به‌رپرسه وتی: ڕۆژی ۲۳ی گه‌لاوێژ هێزه‌کانی ئێمه ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی ده‌خه‌نه ژێر چاودێڕی خۆیان و دواجار له شارۆچکه‌ی تیلەکۆی سه‌ر به شاری سه‌قز ڕاگیرا.
ئه‌و وتیشی: هێزه‌کانی سوپای سه‌قز، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبیله فیلمی له بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو، شوێنی ده‌که‌ون و دواجار ئۆتۆمبیله‌که هه‌ڵ دێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی سوپا جه‌ختی کرد: له‌م ماوه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستن ۳ بازگه‌ی پۆلیسیان به‌جێهێشت و دواجار ئۆتۆمبیله‌که له گوندی تیلەکۆی سه‌ر به سه‌قز ڕاگیرا.
ئه‌و وتی: دوای لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان ڕوون بووه‌یه‌وه که که‌سانی ناو ماشینه‌که پیاوێک به‌ناوی سباستیه‌ن سوورن و ژنێک به ناوی شا‌رلۆت لۆپز وارۆن واڵر-ه. پیاوه‌که ڕاوێژکاری سیاسی فه‌ڕه‌نسا و ژنه‌که‌ش به‌رپرسی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تارانه و بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرن سه‌فه‌ری پارێزگای کوردستانیان کرد بوو.
ئه‌و هەروەها گوتی: دوای پرسیار و لێکۆڵینه‌وه له تاران ڕوون کرایه‌وه که ئه‌م ئۆتۆمبیله ته‌نیا مۆڵه‌تی مانه‌وه له هۆتێل شادی سنه و هۆتێل ئازه‌ربایجانی بووه و گرتنی فیلم له بنکه سه‌ربازییه‌کان وڕوبارە سنوورییه‌کانی ئه‌م پارێزگاییه کارێکی نایاسایی بووه و ئێسته‌ش کامێراکه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی سوپای کوردستان له درێژه‌دا وتی: ئاسایشی کوردستان یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌یه و به دڵنیایه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌رجۆره پێشێل کارییه‌کی ئه‌منی ده‌بینه‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:١٦
News ID: 772594
به‌رپرسێکی ئیتلاعاتی سوپای پارێزگای کوردستان له ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی سیاسی له شاری سه‌قز هه‌واڵی دا و وتی: دوای لێکۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌که تێگه‌یشتین که ئه‌م ئۆتۆمبیله هی دوو دیپلۆماتی ڕۆژئاواییه.