به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری لەگەڵ بورگە برەندە وەزیری دەرەوەی نەرویج لە تاران وتی: تاران کردەوەی بە پێچەوانەی بەرجام، بۆ پاراستنی گەمارۆکان لە لایەن چەند وڵاتەوە قبوڵ ناکات.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وەبیری هێناوەیە هەڵوەشانەوەی تەواوی گەمارۆکان بە کردەوە پێویستییەکی حاشاهەڵنگرە بۆ درێژەی رێگای بەرجام لە داهاتو دا.
بە قسەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران چارەسەر کردنی کێشەی تیرۆریزم بە بێ سەرنج دان بە سەرچاوە بیر و باوەڕییەکان و لایەنگران و یارمەتیدەرە سەرەکییەکانی سەرناکەوێ.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە هەڵسوکەوتی نالەباری چەند وڵاتی ئەوروپی لە هەمبەر پەنابەران وتی: لەحاڵێک دا رێگای ناردنی چەک لە ئەوروپاوە بۆ وڵاتانی شەڕ تێکەوتوو ئاوەڵایە رێگای وەرگرتنی قوربانیەکانی ئەو چەکانە داخراوە و ناحەز لەگیان دەجوڵێنەوە و ئەوەش کارێکی دژی مرۆییە.
وەزیری دەرەوەی نەرویجیش لەو دیدارە دا وتی: ئێران ڕۆڵێکی کارای هەیە لە گەڕانەوەی سەقام و هێمنی و ئاشتی عێراق و سوریا و هاوکاری ناوچەییشی بۆ مسۆگەر کردنی هێمنی پاوەجێ لەوشوێنە هەستیارەی جیهان بە پێویست زانی.
سەردانی ڕۆژی چوارشەممەی بورگە برەندە وەزیری دەرەوەی نەرویج لە تاران دوهەمین سەردانی ناوبراوە لە ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دا.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:١٧
News ID: 772575
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کرانی بەرجامی بۆ ئێران بە پرسێکی گرنگ و پێویست زانی.