١٥ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:١٦
هەستیارەتی ئێران بەرامبەر ئاسایشی پاوەجێ لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ کوردستانی ئێراق

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی ئێراق، وتی؛ جم و جۆڵی دژە شۆڕشی نەریتخوازانە لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی ئێران و ئەو هەرێمە، بە پاڵپشتی دەم و دەزگە سیخوڕییە ناوچەیی و واوەناوچەییەکان بەڕێوەدەچێ

عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دوێنێ یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ کەریم شنگالی، سەرۆکی ئیدارەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەتاران، وتی: ئاسایشی پاوەجێ لەسەر سنوورەکان، هێڵی سووری ئێرانە.

شەمخانی بەئاماژە بە مێژووی پەیوەندیی برایانەو شیاوی ئێران و گرووپ و لایەنە کوردییەکان لە ئێراق، پێی داگرت؛ ڕەوتی پشتیوانیی ئێران لە کوردستانی ئێراق لەچوارچێوەی ستراتژییەکانی حکومەتی ناوەندیی لە بەغدا، ڕەوتێکی نەگۆڕە کە قەت، بەتایبەت لە بارودۆخە دژوار و قەیرانییەکان، ڕانەگیردراوە.

کەریم شنگاڵی ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا، پەسنی داکۆکیی ئێرانی دا لە کوردستانی ئێراق لەبواری جیاجیای وەک سیاسی، و ئابووری و وتی: ئێران بەدرێژایی مێژوو، دۆستێکی جێ متمانەو ڕاست بێژانە بۆ کوردەکان بووەو درێژەی برایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ ئێران، سەریەتی کوردەکانە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر سنووری هاوبەش و خاڵی هاوبەشی مەزهەبی و ئەتنیان، پەیوەندیی شیاویان پێکەوە هەیە. ئێران هەردەم نیگاو ڕوانگەی دۆستانەی بووە بەرامبەر دراوسێکانی بەتایبەت ئێراق و لەکاتی پێویستدا یارمەتیدەری دراوسێکان بووە.

پەیوەندیی خەڵکی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ کوردستانی ئێراق، بەردی بناغەی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێرە.

لەبەر زمان و کولتوری هاوبەش، پەیوەندیی بەرفراوان و دۆستانە هەیە لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراقدا . جگە لە کارتێکەریی تایبەتمەندییە هاوبەشەکان لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران و هەولێر، پەرەی پەیوەندییە سیاسی وئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ کوردستانی ئێراق، لەسەر بنەمای ستراتژییەکانی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا پێوشوێن دەگیردرێ. سیاسەتی بنەڕەتیی ئێران، یەکڕیزیی و دۆستایەتی نێوان باڵ و لایەنەکانی کوردە بۆ هاوبەشیی چالاکانە لە داڕشتی سیاسی وئابووریی ئێراقی یەکگرتوو.

بەلەبەرچاو گرتنی ئەو سیاسەتە، کاتێک کە گرووپی ڕەشەکوژی داعش پاش داگیرکردنی شاری موسڵ(ناوەندی پارێزگای نەینەوا)، لەهەوڵی داگیرکردنی هەولێر و بەغدا دا بوو، ئێران دەسبەجێ بەهانای دۆستانی کورد وحکومەتی ناوەندیی ئێراقەوە هات. هەڵوێستی ئێران لەهەمبەر ئێراقدا، "وڵاتێکی یەکگرتوو و هاودەنگی هەموو باڵ و لایەنە ئێراقییەکان" لە داڕشتێکی سیاسی تاکانەیە. ئێران هەر لەسەر ئەو بنەمایە، بۆ ڕزگارکردنی هەولێر و بەغدا لە مەترسیی دزەی داعش و بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێراق، هەنگاوی هەڵگرت.

ئێران چاوەڕوانیی وەها ڕەوتێکیشی لە لایەنی بەرامبەری هەیە. دوژمنانی هاوبەشی ئێراقی یەکگرتوو و ئێران تێدەکۆشن سنوورە هاوبەشەکان ناهێمن و کاربکەنە سەر پەیوەندیی دۆستانەی دوو وڵات.

لە وەها بارودۆخێکدا، هۆشیاریی بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق و هەستیارەتی ئەوان لەحاند ئاسایشی پاوەجێ لەسەر سنوورەکان و بەرپەرچدانەوەی هەوڵی ناحەزان و دوژمنان، پێویستە.

جێگیرکرانی سەقام وئاسایشی پاوەجێ لەسەر سنوورە هاوبەشەکان، دابینکەری بەرژەوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراقە....

کۆتایی کورتە نامە/310