٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٣٨
پێش گرتنی رژیمی ئالی خەلیفە بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی لەناوچەی«الدراز» بۆ سێهەمین حەوتە

هێزەکانی حکومەتی بەحرەین بە ڕێگرتن بە چوونی ئیمام جەماعەتی ناوچەی «الدراز» هەڵکەوتوو لەباکووری ڕۆژاوای مەنامە بۆ سێهەمین حەوتەی بەردەوام پێشیان گرت بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لەو ناوچەیە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئەهلییەکانی بەحرەین، هێزەکانی حکومەتی بەحرەین پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش بەپێش گرتن بە چوونی ئیمامی جەماعەتی مزگەوتی ئیمام سادق لە ناوچەی«الدراز» ، پێشیان گرت بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لەو مزگەوتە.

هەروەها چالاکوانانی بەحرەینی، هەندێ وێنەیان لە «الدراز» بڵاو کردۆتەوە کە پێشان ئەدا سەربازانی رژیمی بەحرەین بەدانانی کەندو کۆسپ و پشکنین، پێش دەگرن بە ئامادەبوونی شارومەندان لە ڕێوڕەسمی نوێژی هەینیدا.

ناوچەی «الدراز» زێد و شوێنی نیشتەجێبوونی شێخ عیسا قاسم زانای دینی شیعەی بەحرەینییە کە حکومەتی بەحرەین مافی شارومەندی بەحرەینی لەناوبراو سەندۆتەوە و بڕیارە بەتۆمەتی شۆردنەوەی پارە دادگەیی بکرێ.

شارومەندانی بەحرەینی بەگردبوونەوە لەدەوروبەری ماڵی شێخ عیسا قاسم پێیان داگرت، ڕێگە نادەن دەسدرێژیی بکرێتەسەر شێخ...

کۆتایی کورتە نامە/310