٢٤ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:٠٣
درێژەی جەنایەتی ترۆریستەکان لە سووریا

لە پەلاماری بەهاوەنی ترۆریستەکان لە حەڵەبی سووریا ژمارەیەک لە کەسانی سێڤێل کوژران .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لەپەلاماری بەهاوەن و مۆشەکیی ترۆریستەکانا بۆ سەرشاری حەڵەب لە باکووری سووریا ، دە کەسیی سێڤێل کوژران ولەوان پێنج منداڵ کوژران ودەیان کەسیش بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تێکەڵچوونەکانی سوپا و هێزەکانی خۆڕاگری سووریا لەگەڵ ترۆریستەکان لە حەڵەب لە بەرەی یەرموون چڕ بوونەتەوەو هێزەکانی سوپای سووریا لەم بەرەیەدا پێشڕەویان کردووە. تاقمە ترۆریستەکانی سووریا لە حەڵەب لە کەسانی سێڤێل وەکووقەڵخانی ئینسانی کەڵک وەردەگرن هەتا لەمپەری پێشڕەوی سوپای سووریا لەم شارەدا بن.هەرلەم حاڵەدا سەرچاوە سەربازیەکانی سووریا ڕۆژی شەممە لە کوژرانی دەکەسی سێڤێل لە پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج لە دەوروبەری باکووری ڕۆژ هەڵاتی حەڵەب هەواڵیان دا.

تێکەڵچوون لە نێوان تاقمی ترۆریستی داعش لەگەڵ هاوپەیمانی تاقمە کوردو عەرەبە کانی سووری لە شاری مەنبەج لە حەڵەبیش ئەمڕۆ شەممە درێژەی  هەبوو.ڕاپۆرتێکی دیکە باس لەوەدەکات ترۆریستەکان بە سێزدە ترۆمبێلی تەقێنەوەیی بنکە وپێگەی سوپای سووریا کە شارۆچکەی " کنسبا" لە لازقیەلە ڕۆژئاوای سووریایان دایە بەر پەلامار و بە پێی زیانە زۆر قورسەکان ، بەڵام ئەم شارە یان داگیر کرد....

کۆتایی کورتە نامە/310