به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئایه‌توڵا سه‌ید ئه‌حمه‌د خاته‌می گوتاربێژی نوێژی هه‌ینیی تاران به‌ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌حره‌ین و به‌تاڵ کردنی مافی هاووڵاتیبوونی شێخ عیسا قاسم زانای پایه‌به‌رزی دینیی ئه‌و وڵاته، وتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ و دیکتاتۆر له به‌حره‌ین ، هه‌موو جۆره تاوانکارییه‌ک له‌دژ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئایه‌توڵا خاته‌می وتی: به‌پێی بڕگه‌ومادده‌ی زۆری هاوپێوه‌ند به مافی مرۆڤ، هیچ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێک بۆی نییه مافی هاووڵاتیبوون له که‌سێک وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام رژیمی ئالی خه‌لیفه ، ئه‌و کاره‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستایه‌کی دینی کردووه که زۆر جێی داخ و مه‌خابنیه.
گوتاربێژی نوێژی هه‌ینیی تاران هه‌روه‌ها وتی: مامۆستا دینییه‌کانی به‌حره‌ین داوای یارمه‌تیان کردووه له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان که ماکی گشتیان که‌وتووه‌ته مه‌ترسی و ناوه‌نده دینییه‌کانی وه‌ک حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف، قوم و مه‌رجه‌عه باڵاکانی ته‌قلید ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر دڕندایه‌تی ئالی خه‌لیفه‌دا ڕابوه‌ستن.
ئایه‌توڵا خاته‌می له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵکی به‌حره‌ینی ڕاسپارد هه‌تا درێژه بده‌ن به خۆڕاگرییه‌که‌یان بۆئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا سه‌رکه‌وتوو بن.
گوتاربێژی نوێژی هه‌ینیی تاران هه‌روه‌ها ڕاپۆره‌که‌ی بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان سه‌باره‌ت به جێ به‌جێ کرانی به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش(به‌رجام) ی به بێ ئینسافانه زانی و وتی: ئه‌و سکرتێره‌ی له‌ژێر زه‌خت و گوشاری زایۆنییه‌کان ڕاپۆر ئاماده ده‌کاو له عه‌ره‌بستان دۆلار وه‌رده‌گرێ هه‌تا ناوی ئه‌و وڵاته له پێڕستی پێشێلکه‌رانی مافی مرۆڤ و کوشتاری منداڵانی بێ‌تاوان له یه‌مه‌ن، بسڕێته‌وه، چاوه‌ڕوانی زیاتر له‌وه‌ی لێ ناکرێ.
ئایه‌توڵا خاته‌می، وریایی دا به وڵاتانی ڕۆژاوایی ، بێتوو له‌دژ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن، بێگومان په‌ژیوان ده‌بنه‌وه.
گوتاربێژی نوێژی هه‌ینیی تاران، کوده‌تا و زاڵبوونی زۆردارانه له تورکیاشی شه‌رمه‌زار کرد‌و وتی: ده‌نگ و ڕای خه‌ڵکی تورکیا جێی ڕێزه، هه‌ربه‌وجۆره‌ی که ده‌نگی خه‌ڵکی سووریاش جێی ڕێزگرتنه، به‌و پێوه‌ره، ده‌نگی جه‌ماوه‌ری فه‌له‌ستین و به‌حره‌ینیش جێی ڕێز و سوپاسه که ئه‌وش، هه‌ڵوێستی بنه‌مایی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
ئایه‌توڵا خاته‌می هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری نیسی فه‌رانسه‌ش وتی: کرده تیرۆریستییه‌کان له‌گشت شوێنه‌کانی جیهان، شه‌رمه‌زار ده‌کرێن و ئه‌وه‌ی وا له فه‌رانسه ڕووی دا، تۆوه‌که‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژاواییه‌وه چێندراوه.
گوتاربێژی نوێژی هه‌ینیی تاران، پێی داگرت: ڕۆژاوا ده‌بێ کۆتایی بێنێ به داکۆکی له تیرۆریزم و ئه‌و دیارده نگریسه به تیرۆریزمی باش و خراپ دابه‌ش نه‌کات
٢٢ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٥٠
News ID: 767329
گوتاربێژی نوێژی هه‌ینیی ئه مروی تاران وتی : ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئالی خه‌لیفه له‌ژێر کارتێکه‌ریی ئه‌مریکاو به‌شێوازێکی ناله‌بار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاته‌له‌که‌یان هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن.