سه‌ما به‌غداد نووسی: ناوبراو وتوویه‌تی که نابێ له‌کارکشانه‌وه‌کان ته‌نیا به وه‌زاره‌تخانه‌کان به‌رته‌سک بێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌موو پۆسته حکومییه‌کان بگرێته‌خۆ.
سه‌رۆکی باڵی سه‌در داوای له لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد، سه‌رۆک وه‌زیران نه‌خه‌نه ژێر گوشار بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سانێکی نالێهاتووتر له‌جیاتی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له‌کارده‌کێشنه‌وه، به‌ڵکوو هه‌وڵ بده‌ن هه‌تا که‌سایه‌تییه تێکنۆکراته سه‌ربه‌خۆکان هه‌ڵبژێردرێن که بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گشت ئێراق تێده‌کۆشن و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌دنییه حیزبییه‌کان پێوشوێن ناگرن.
سه‌در هه‌روه‌ها خوازیاری دادگه‌ییکرانی وه‌زیرانی گه‌نده‌ڵکار بوو و وتی: ئه‌و پرس وبابه‌تانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕه‌وتی ڕزگارکرانی خاکی ئێراقه‌وه نییه‌و ده‌بێ هه‌ڵمه‌ته‌که بۆ تۆکمه‌کرانی ڕزگارکردنه‌کان درێژه‌ی پێ بدرێت.
ناوبراو به‌ئاماژه به‌وه‌ی که که‌سانی هه‌ڵبژێردراوی داهاتوو ده‌بێ دوور بن له ناکۆکییه حیزبی، تایفی، ڕه‌گه‌زییه‌کان و وه‌زیرانی پێشوو که گه‌نده‌ڵکار بوونه، ده‌بێ دادگه‌یی بکرێن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌م دواییه‌دا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ له‌کارکشانه‌وه‌ی حه‌وت که‌س له وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی.
حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری خوێندنی باڵا، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت، باقر جه‌بر زوبه‌یدی وه‌زیری گواستنه‌وه و هاتووچۆ، تاریق خیکان وه‌زیری نیشتنگه‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه، موحسین شمری وه‌زیری سامان و سه‌رچاوه ئاوییه‌کان، محه‌ممه‌د ساحب دۆراجی وه‌زیری پیشه‌سازی و کانگاکان، ومحه‌ممه‌د سالم غه‌بان وه‌زیری ناوخۆ، که‌سانێکن که نامه‌ی له‌کارکشانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه په‌سه‌ند کراوه.
٢١ تەمووز ٢٠١٦ - ٢٠:١١
News ID: 767207
موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆکی باڵی سه‌در داوای له سه رجه م وه‌زیره کانی کابینه‌ی ئێراق کرد، نامه‌ی له‌کارکشانه‌وه‌یان ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن.