به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئایە تواللە شێخ عیسی قاسم کە چند ڕۆژێک لەمە پێش ناسنامەکەی لە لایەن ڕژێمی بەحرەینەوە کەنسڵ بویەوە ، هەرجۆرە ئاشتیەک لەگەڵ حکومەتی ئالی خەلیفە بۆ خروجی امن لە بەحرەینی رەت کردەوە .
هاوکات لەگەڵ لێسەندنەوە ناسنامەی ئەم زانا بەحرەینیە ، کە بە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتیەکان بەڕێوە چو ، هەوڵدان و چالاکیەکانی حکومەت بۆ دەرکردنی لە وڵاتە کەی دەستی پێ کردوە ؛ بەڵام خەڵکی ئەم وڵاتە بە کۆبونەوەی 24سەعاتەی خۆیان بە دەوری ماڵەکەی شێخ دا لە ناوچەی دراز منامە ، دوپاتیان کردەوە بە هەر شێوەیەک توند و تیژی بکەن لە دەر کردنی شێخ دا با تاکید خۆێن ڕژانیی لێ دەکەوێتەوە .
شێخ " عبداللە الدقاق " لە زانایانی بەحرەین تاکید دکاتەوە کە " تەبعید و کردنە دەرەوەی شێخ عیسی لە بەحرەین ، عاقیبەتی کارەکان بەرەو توند و تیژی و خۆێن ڕژان دەبات ".
شایەنی باسە کە شۆڕشی کەرامەتی خەڵکی بەحرەین لە 14\2\2011دەستی پێ کرد و تا ئێستە سەدان شەهید و بریندار و سجنی ڵێ کەوتوەتەوە .
بەڵام لە ئەم مانگانەی ڕابردو دا زیاتر لە جاران خەڵکی بەحرەین ئازار دەدە و دەیانچەوسێنەوە کە هەواڵ لە ئەوەی کە دوای کۆبونەوەکەی ئالی خەلیفە دەستی پێ کردوە و لە ئەو کۆبونەوەیە دا ڕایان گەیاند کە ئەو شۆڕشەی کە لە ساڵی 2011دەستی پێ کردوە کۆتایی پێ دێنین .
لە سەر ئەساسی ئەو هەواڵانەی کە لە ئەم کۆبونەوەیە دا هاتوە تە دەرەوە کار بە دەستانی ئەمنیەتی ڕژێمی بەحرەین تەهدیدیان کردوە کە لە دوای 15ژوئن ئەمساڵ ، مەرحەلەیەکی نوێ لە بەحرەین دەستی پێ کردوە لە ئەم مەرحەلە نوێیە دا شایەتی شەڕی ئالی خەلیفە دژ بە زۆرێنەی خەڵکی ئەم وڵاتە (شێعە)ین کە لە ناو بردنی حیزبی سیاسی " الوفاق " و ئنحلالی دو کۆمەڵی " التوعیە و الرسالە " و دوبارە بەند کردنی " نبیل رجب " و لێ سەندنەوەی ناسنامەی هەندێک لە مامۆستایان و زانایانی ئاینی - بە تایبەت ئایەتواللە شێخ عیسی قاسم - و تەهدید کراون بە زوترین کات لە وڵات بە زۆر بچنە دەرەوە .