ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرەخۆشیی کۆچی دوایی ئایەتوڵا وەحید خوراسانی،جەختیان لە پێگەی ئەو مەرجەعە باڵا لە پەرەدان بە زانستە شەرعی و مەزەبییەکان کرد.
لە بەشێکی ئەو پەیامەدا هاتووە: بێ گومان لە ڕێگەی هەوڵە بەردەوام و ماندوویی نەناسانەکانی ئەوانەوە لە دۆزی شەریعەت و مەزەبدا، مافێکی گەورەیان بەسەر کۆمەڵگەی باوەڕداران و دامەزراوە ئیسلامییەکاندا هەیە، کە پێویستە هەموو لایەک لەبیریان بێت و سوپاسگوزاری بن.
لە کۆتاییدا ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئایەتوڵا خوراسانی کرد.
Your Comment