فەرماندەی پاسەوانی سنووری کوردستان ستوان دووهەم "ئەبوڵفەزل فەخام" لە پاسەوانانی سنووری بنکەی سنووری دۆنیس لە فەوجەکەی بانە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکدا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگایەکی سەختی ناوچەکە شەهید بوو.
هەروەها، سەرباز "ئەمیر مێهدی کیانفەر" لە پاسەوانانی سنووری بنکەی سنووری سێف لە فەوجی بانە لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ گرووپە چەکدارە تیرۆریستەکان شەهید بوو.
2 پاسەوانی سنوور لە کاتی چاودێریکردنی سنوورەکان لە بانەی کوردستان شەهید بوون.
Your Comment