لە کۆبوونەوەکەدا حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیداری کرد.
لەم دیدارەدا جەخت لە زیادکردنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی نیزام کرایەوە لە ڕێگەی فراوانکردنی دادپەروەری و دەستەبەرکردنی مافە گشتیەکان و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی گەندەڵی، مامەڵەکردن بە خێرایی و ورد، و جێبەجێکردنی بڕیارەکان لەکاتی خۆیدا ، گۆڕانکاریی هەمەلایەنە و بەرجەستە لە سیستەمی دادوەری، زۆرترین بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە پرسە گرنگەکاندا، بەتایبەتی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی دروستی یاساکان و ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام هاوکاریکردن لە بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان، چارەسەرکردنی وازهێنان لەو کردەوانەی کە دەبنە هۆی تاوان، هەوڵدان و پلاندانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلاکەرەوەی تاوان و نەهێشتنی زەمینەی پێشێلکارییەکان بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا بەرپرسیارەکان، و جددیەت لە وەرگرتنەوەی مافەکان و زیانەکانی ماددی و ئەخلاقی کە لە ئەنجامی تاوانەکانی تاوانبارانی ئەمریکی-زایۆنیستەوە دێتە ئاراوە.
Your Comment