٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦ - ١١:٢٩
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران : هیچ وڵاتێک ناتوانێت داخوازییەکانی بەسەرماندا بسەپێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە پشتبەستن بە هێز و گوشار داواکارییەکانی خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت.

 سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە پشتبەستن بە هێز و گوشار داواکارییەکانی خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت. ئێمە جیهانێکمان دەوێت کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و هاوکاری بنیاتنەر و فرەلایەنە بێت.

مەسعوود پزشکیان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیداری کرد و وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە ڕەوتی پەرەسەندنی پێوەندی و کارلێکەکانی نێوان دوو وڵات، جەختی لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی دوولایەنە، پتەوکردنی هەماهەنگیی سیاسی و دیپلۆماسی و بەدواداچوونی بەردەوامی ڕێککەوتنەکان لە درێژەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ کرد.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران قبووڵی ناکات وڵاتێک بە پشتبەستن بە هێز و ئامرازەکانی گوشار، ئیرادە و داواکارییەکانی خۆی بەسەر گەلانی دیکەدا بسەپێنێت. ئێمە جیهانێکمان دەوێت کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر، ڕێزگرتن لە مافی گەلان، هاوکاریی بنیاتنەر و فرەلایەنی بنیات بنرێت و پێمان وایە کە ڕووسیاش بۆچوونی هاوبەشی هەیە و ڕوانگەیەکی هاوتەریبی لەگەڵ ئێراندا هەیە لەم ڕووەوە.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ناکۆکیەکی بنەڕەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و ئامادەیە بە وتووێژ و لێکتێگەیشتن و میکانیزمی ناوچەیی کێشە و تەحەددیاتی هەنووکەیی چارەسەر بکات. ئەوە دەستێوەردان و سیاسەتی دابەشکاریی ئەمریکایە کە بووەتە هۆی ناکۆکی لە ناوچەکەماندا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha