١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦ - ١١:٣٢
Source: Mehrnews
عێراقچی بۆ نتانیاهۆ: جارێ کارمان پێتان تەواو نەبووە!

عێراقچی بەرانبەر به قسەکانی ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئێرانیش کاروباری تەواو نەکراوی لەگەڵ ئێوه هەیه!

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە کاردانەوە بە قسەی نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: دوایین جار کە ئێوە ویستتان "کارەکە تەواو بکەن"، ئێران لە پێشوو بەهێزتر بوو.

دەتەوێت جارێکی تر بەختی خۆت تاقی بکەیتەوە؟ بڕۆ پێشەوە، بەڵام ئاگاداربە؛ ئێمەیش کارێکی تەواونەکراومان هەیە!

ئاماژەی بەوەشکرد: ناتانیاهۆ ئەمریکا هان دەدات بەرەو شەڕێکی دیکە بۆ ئەوەی لە زیندان ڕزگاری بێت؛ بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکانی بۆ ئیسرائیل، چ جای بۆ سەرۆکی ئەمریکا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha