١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣١
Source: Mehrnews
ڕاگەیێندراوی حەشدی شەعبی سەبارەت بە تەقینەوەی کۆگایەکی چەک

دەستەی حەشدی شەعبی ئەمشەو تەقینەوەی كۆگایەكی چەكی لە ناو یەكێك لە بارەگاكانی لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد ڕاگەیاند.

 تەقینەوەكە بەهۆی تەقەمەنیی بەسەرچووەوە بوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتوەتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە بارەگاکانی دەستەكە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت ڕویداوە، کە بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنیی کۆن و تێکچوەوە بوە، و جەختیشی کردەوە کە تاكو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان وردەکاریی زیاتر دەخەنەڕو لە کاتی بەردەستبونی زانیاریی زیاتردا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha