٤ ئاب ٢٠٢٦ - ١٦:٥٤
Source: Mehrnews
یەپەژە تەڤلی وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەبێت

عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق، ڕێککەوتنی یەپەژە بۆ پەیوەستبوون بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕاگەیاند

 ئەو هێزانە وەک یەکەیەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چالاکی دەکەن.
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمەشق، ڕێککەوتنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی بۆ پەیوەستبوون بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا ڕاگەیاند.

ئەو هێزانە وەک یەکەیەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی هەیکەلی ئەم وەزارەتەدا ڕێکدەخرێن؛ هەنگاوێک کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق بۆ یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی هەردوولا ئەنجام دەدرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha