١ ئاب ٢٠٢٦ - ٢٠:٣٩
Source: Mehrnews
هەڕەشەی ڕاوێژکاری ئایەتوڵا خامنەیی لە دوژمنانی ئێران

ئەندامێکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام  وتی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران ڕاستەوخۆ بینای هەژموونی ٢٥٠ ساڵەی ئێوە دەڕووخێنێت.

محەمەد موخبر ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە وڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ لە دژی نەتەوەی ئێران نووسیویەتی: ئێوە بە هاوکێشە سەربازیەکان حیساب دەکەن، بەڵام ئێمە بە لۆژیکی مێژوو وەڵام دەدەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران ڕاستەوخۆ ئەوقڵیشانە دەهەژێنێت کە بینای هەژموونی ٢٥٠ ساڵەی ئێوە لەسەریان بنیات نراوە.

ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری ئینقلاب ئاماژەی بەوەدا: کاتێک ئەو بینایەش ڕووخا چی دیکە نە فەرماندەیتان دەمێنێت و بازاڕێک بۆ تاڵان کردن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha